شۆفێرانی کوردستان لەماوەی ساڵێکدا ملیۆنێک سەرپێچیان ئەنجامداوە

ليست هناك تعليقات



لە ماوەی ساڵی رابردوودا شۆفێرانی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک سەرپێچییان تۆمارکردووە و لەو ماوەیەشدا 86 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردەی هەرێم کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەو ماوەیەدا نزیکەی ملیۆنێک سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارەکە لە ساڵی ڕابردوودا 86 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردەی هەرێم کراون و 699 ڕووداوی هاتوچۆش تۆمارکراون.

بەهۆی ئەو ڕووداوانەشەوە، 409 کەس گیانیان لەدەستداوە و 380 کەسیش برینداربوون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق