کچە مۆدێل و کچە نووسەر

ليست هناك تعليقات

دێرین عیزەدین

-

من و هەر ئافرەتێکی تر بەر لەوەی مێیینە بین ، ئینسانین
بەر لەوەی جەستەمان هەبێت ،ڕۆحمان هەیە !
مێیینە بوون گەورەترین کێشەیە لە وڵاتی ئێمە
چوونکە تۆ هەرچەندە دەتەوێت وەک ئینسان بتبینن

ئەوان هەر وەک مێینە دەتبینن !

من وەک ئافرەتێک کە دەنووسم ، دەمەوێت لە ڕێگەی دێرەکانمەوە قەلغانێکی شکۆ بۆخۆم و بۆ ئافرەتان درووست بکەم ، دەمەوێت سنور و سەتارەیەک بە دەوری جەستەمدا درووست بکەم و ئەقڵم نیشانی کۆمەڵگا بدەم.

دێرەکانی من ناخی ئافرەتانی ماندوو و هیلاکی دەستی کۆمەڵگایە.

کۆمەڵگای ئێمە تا ئێستا جیاوازی ناکات لە نێوان کچە مۆدێل و کچە نووسەر  

کچە مۆدێل نوێترین شێوازی جل و بەرگ و جوانترین شێوازی تەجمیل و بۆتۆکست پیشان دەدات ، بەڵام

کچە نووسەر نوێترین خەمەکانی ژن و خراپترین زووڵم و ستەمەکانی دەرهەق بە کۆمەڵگاو ئافرەتت پیشان دەدات .

نازانن کچە مۆدێل خاوەن ئارایشگاو دووکانی مۆدێلات و مەیک ئاپی جیاوازە ، بەڵام کچە نووسەر کتێبخانەو قەڵەمی هەیە ، بەو قەڵەمەش دەیەوێت بەستەڵەک و کۆنکرێتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا بشێکێێت !

نازانن کچە نووسەر دنیایەکی هەیە دەیەوێت ڕۆحی خۆی و خەمی ئەوانی تر بدۆزێتەوە ، دنیایەک تێیدا ئەقڵ حوکم دەکات نەک جەستە

کۆمەڵگاکەم وا دەزانن گەیشتن بە ژووری کچە مۆدێلێک هەمان ڕێگەیایە بۆ گەیشتن بەژوری کچە نوسەرێک !

ئەوان نازانن بۆ گەیشتن بە ژوورەکانی ئێمە تەنها لە ڕێی ئەفکارو کتێب و دێرەکانی ناو کتێبەوە دەبێت ، کاتێک دەگەیت بە ژوورەکانمان ئەوەی پێشکەشتی دەکەین ئەقڵ و کتێبەکانمانە

نەک جەستەو جوانیمان..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif