ڕەوان بارزانی: پێویستە بەهێزی لۆژیک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین

ليست هناك تعليقات


ڕەوان بارزانی، فەرماندەی هێزی تایبەتی 1ی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خەڵکی کوردستانیش دڵنیابن کە هێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە ڕۆڵە بەوەفاکەی کوردستانن پارێزگاری لەخاک و خەڵکی کوردستان دەکەن بۆیە پێویستە لەم ساتەوەختەدا جیاوازییەکان وەلانێین و ڕوبەڕوی پیلانەکانی ناحەزانی هەرێمی کوردستان ببینەوە، لە هەوڵی هەمەلایەنە دابین بۆدابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆخەڵکی کوردستان".

چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان دەستیپێکردوە خەڵکی مافی خۆیانە داوای ژیانێکی شایستە لەحکومەتی خۆیان بکەن، بەڵام "
ئەوەی جێی نیگەرانییە دەستی رەشی ئەملاولا هاتوەتە ناو خۆپیشاندانەکان و پەلاماری دامەزراوەکانی حکومەت و بارەگای حزبیەکان دەدەن و دەیسوتێنن".

رەوان ئیدریس بارزانی، فەرماندەی هێزی تایبەتی 1ی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا بەناونیشانی "هەستیاری دۆخەکەو هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی هەمەلایەنە" رایگەیاندوە، "لەئەنجامی خەبات و ماندوبونی خەڵکی بەشەرەف و قوربانی دانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، گەلی کوردستان توانی بەشێک لەمافەکانی بەدەسبهێنێت و حکومەت و پەرلەمانی دروست کرد، لەوکاتەوە دوژمنانی کوردستان بەردەوام لەپیلاندان بۆ لێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، جەنگێکی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەن دژی هەرێمی کوردستان".

رەوان ئیدریس بارزانی باسی لەوەشکردوە، "لەهەمان کاتدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەماهەنگی حزبەکان و رۆشنبیرانی کوردستان پێویستە بۆ ئەوەی لە خاڵێکی هاوبەشدا وتارێکی هاوبەشی کوردستانی دروستبکەین و بەهێزی لۆژیک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین و ماوەنەدەین ناحەزانی هەرێمی کوردستان پەلکێشمان بکەن بۆزەلکاوێک نەتوانین لێی دەربچین، ئەوانەشی دەیانەوێ ئارامی کوردستان تێکبدەن گەلی کوردستان لێیان خۆش نابێت".

دەقی نوسینەکەی ڕەوان بارزانی

هەستیاری دۆخەکەو هەستکردن بەبەرپرسیارییەتی هەمەلایەنە

لەئەنجامی خەبات وماندوبونی خەڵکی بەشەرەف و قوربانی دانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، گەلی کوردستان توانی بەشێک لەمافەکانی بەدەسبهێنێت و حکومەت وپەڕلەمانی دروست کرد.
لەوکاتەوە دوژمنانی کوردستان بەردەوام لەپیلاندان بۆلێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، جەنگێکی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەن دژی هەرێمی کوردستان.
بڕینی موچەوبوجەی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو پیلانانەی کەلەڕێگای برسی کردنی خەڵکەوە دەیانەوێ شیرازەی کۆمەڵایەتی کوردستان تێکبدەن، ئەوە چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان دەستی پێکردوە خەڵکی مافی خۆیانە داوای ژیانێکی شایستە لەحکومەتی خۆیان بکەن ، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە دەستی ڕەشی ئەملاولا هاتوەتە ناو خۆپیشاندانەکان وپەلاماری دامەزراوەکانی حکومەت وبارەگای حزبیەکان دەدەن ودەیسوتێنن.
ئەمە جگە لەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان تێکدەدا، داواکاری خۆپیشاندەرانیش بەلاڕێدا دەبات و خویەکی ناشیرینیش دێنێتە ناو فەرهەنگی جوانی کوردەوارییەوە.
بۆیە باشترە خۆپیشاندەرانی ڕاستەقینە هۆشیارتربن ، ئەودەستە ڕەشانە ئارامی کوردستان نەشێوێنن .
لەهەمان کاتدا بۆتێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەماهەنگی حیزبەکان و ڕۆشنبیرانی کوردستان پێویستە بۆئەوەی لەخاڵێکی هاوبەشدا گوتارێکی هاوبەشی کوردستانی دروستبکەین و بەهێزی لۆژیک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین و ماوەنەدەین ناحەزانی هەرێمی کوردستان پەلکێشمان بکەن بۆزەلکاوێک نەتوانین لێی دەربچین ، ئەوانەشی دەیانەوێ ئارامی کوردستان تێکبدەن گەلی کوردستان لێیان خۆش نابێت .
خەڵکی کوردستانیش دڵنیابن کەهێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە ڕۆڵە بەوەفاکەی کوردستانن پارێزگاری لەخاک وخەڵکی کوردستان دەکەن بۆیە پێویستە لەم ساتەوەختەدا جیاوازییەکان وەلانێین وڕوبەڕوی پیلانەکانی ناحەزانی هەرێمی کوردستان ببینەوە ، لەهەوڵی هەمەلایەنە دابین بۆدابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆخەڵکی کوردستان.
لەکۆتایدا خەم بارم بۆلەدەسدانی ڕۆڵەکانی کوردستان، باوەڕم وایە خەڵکی کوردستان بەهاوکاری هەموودەنگ وڕەنگە جیاوازەکان دەتوانین ئەم قۆناغە سەختەش تێپەڕێنین. چونکە لەڕابردودا بەیەکڕیزی پیلانی گەورەترمان پوچەڵ کردوەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif