پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکەنەوە کە پێش 15ـی مانگی رابردو مامەڵەی نوێکردنەوە یان بون بە خاوەنی پاسپۆرتیان کردوە، دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
دەتوانن بەزوترین کات سەردانی نوسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە ئەوانەی بەر لە ڕێکەوتی (15/10/2020) مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردوە، دەتوانن بەزوترین کات سەردانی نوسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن.

ئەوەش هاتوە، لەئێستادا هاوڵاتیان لە (نوسینگەی یەک - نوسینگەی دەوروبەر- نوسینگەی سۆران- نوسینگەی کۆیە ) دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە بگەرێن بۆ ناوەکانیان بۆ دڵنیا بون لە تەواو بونی پاسپۆرتەکانتان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif