وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە گەرەنتیکردنی موچەی دواکەوتوی فەرمانبەران و لەو چوارچێوەیەشدا مستەفا کازمی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردوە و داوای لێکردون پەلە بکەن لە دەرچواندنی پڕۆژەی قەرز لە پەرلەمان.
داوای لە هێزە سیاسییەکان کردوە پەلە بکەن لە دەرچواندنی پڕۆژەی قەرز لە پەرلەمان
ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "حکومەتی عێراق پابەندە بە دابینکردن و گەرەنتیکردنی موچەی دواکەوتوی فەرمانبەران، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش سەرەڕای ئەوەی داوای لە وەزارەتی دارایی کردوە رێگەچارەی خێرا بۆ پرسی موچە بدۆزرێتەوە، هاوکات پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش کردوە و داوای لێکردون پەلە بکەن لە دەرچواندنی پڕۆژەی قەرز لە پەرلەمان".
لەبارەی رێککەوتنی بەغدا-قاهیرەش لەسەر دۆسیەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان باسی لەوەکرد، بەغدا رێککەوتنی نەوت بەرامبەر ئاوەدانکردنەوەی لەگەڵ میسر واژۆ نەکردوە ، ئەو رێککەوتنانەی واژۆکراون لەژێر رۆشنایی کۆبونەوەی لوتکەی (عێراق-ئوردون-میسر)دا بون.
لیژنەیەکی باڵای تەندروستی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکات
پەیوەست بە ساڵی نوێی خوێندن وتەبێژی کازمی وتی، پرسی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکارانەی کە وەزارەتی تەندروستی پێشنیازیان دەکات و لەئێستادا لیژنەیەکی باڵای تەندروستی تاوتوێی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دەوام دەکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق