ترەمپ بەردەوامە لە توویتکردن، بزانە چی دەڵێت

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی توویتێکی دۆناڵد ترەمپ لە لایەن میدیای ئەمریکییەوە بە دانپێداننان بە سەرکەوتنی جۆ بایدن لێکدرایەوە، روودی جولیانی، پارێزەری یاسایی سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رەتیکردەوە ترەمپ دانی بە شکستی خۆیدا نابێت. ئەمڕۆش سەرۆکی ئەمریکا دووبارە لە توویتێکدا گوتی: "من هەڵبژاردنەکانم بردەوە".

رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا لە بارەی جۆ بایدن گوتبووی "ئەو هەڵبژاردنەکانی بردەوە، چونکە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کردبوو." میدیای ئەمریکا توویتەکەیان قۆستەوە و بە یەکەمین دانپێداننانی ترەمپ بە سەرکەوتنی بایدن و شکستی خۆی لێکیاندایەوە. 

بەڵام لە کاردانەوەی ئەوەدا ترەمپ توویتێکی دیکەی کرد و رایگەیاند "ئەو" واتە جۆ بایدن "تەنیا لە چاوی میدیای هەواڵی ساختەدا هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە. من دان بە هیچ دانانێم. ئێمە رێگەیەکی دوور و درێژمان لە پێشە. ئەمە هەڵبژاردنێکی ساختەکراو بوو."

هەرچەندە جۆ بایدن بە ژمارەی دەنگ و خاڵی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو لە پێش ترەمپەوەیە، بەڵام ترەمپ هێشتا ئامادە نییە دان بە سەرکەوتنی بایدن و شکستی خۆی لە هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دووەمدا بنێت، لە دوایین توویتیشی کە ئەم بەیانییە بە کاتی هەولێر کردوویەتی دەڵێت: "من هەڵبژاردنەکانم بردەوە".

روودی جولیانی، پارێزەری تایبەتی ترەمپ، لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رەتیکردەوە هیچ توویتێکی ترەمپ بە واتەی دانپێداننان بێت بە سەرکەوتنی بایدنی رکابەری.

جولیانی، سەرکردایەتیی تیمی یاسایی ترەمپ دەکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی ئەو شتەی کە سەرۆکی ئەمریکا بە "ساختەکاری هەڵبژاردن" ناوی دەبات. 

بەپێی میدیای ئەمریکی جۆ بایدن بە بەدەستهێنانی 306 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو، بووەتە 46ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا ترەمپ 232 ئەندامی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێناوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif