ئەو تۆمەتە سێکسییانەی ترەمپ و بایدنیان هەراسانکردووە

ليست هناك تعليقات


بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پڕە لە سوپرایز و شتی چاوەڕوان نەکراو، دەرکەوتنی چەند ژنێک کە دەڵێن لەلایەن ترەمپ یاخود بایدنەوە دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتەسەر، بەشێکن لەو سوپرایزانە.

لە ساڵی 2018 میدیای ئەمریکی ئاشکرایانکرد ستۆرمی دانیێڵز، ئەکتەری فیلمە رووتەکان 130 هەزار دۆلاری وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەوەی ئاشکرای نەکات کە لە ساڵی 2006دا لەگەڵ ترەمپ سەرجێیی کردووە. دانیێڵز دانی بەوەدا ناوە کە لەگەل ترەمپ لانیکەم جارێک سێکسی کردووە.

ستۆرمی دانیێڵز گوتی "خۆم و پارێزەرەکەم دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو کەسێک بە راستییەکان دەزانێتەوە، خاوەن قسەی خۆم دەبم، کۆڵنادەم تاوەکو هەموو راستییەکان دەردەکەون".

ترەمپ خۆی لە سکانداڵەکە بەدوورخست و مایک کۆهێن، پارێزەرەکەی خۆی بەکارهێنا، لە کۆتاییدا تۆمەتەکانی ژنەکە رەتکرانەوە و بە بڕی 293 هەزار دۆلاریش لە بەرامبەر ناوزڕاندنی ترەمپ سزادرا.

راج شا، جێگری بەرپرسی میدیایی کۆشکی سپی رایگەیاند "سەرۆک بە تووندی و بەردەوامیش ئەو تۆمەتانەی رەتکردوونەتەوە و تاکە کەس کە هەرجارەو شتێک دەڵێت ئەو کەسەیە کە تۆمەتەکان هەڵدەبەستێت".

لە ئاداری ساڵی 2020یش ئافرەتێک بەناوی تارا ریدی کە پێشتر لەگەڵ بایدن لە کۆنگرێس کاریکردووە، رایگەیاند، بایدن پێشتر گێچەڵی سێکسیی پێکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیای ئەمریکی، ئەو ژنە دەڵێت زیاتر لە جارێک جۆ بایدن هاتووەتە پێش و دەستی بە قژیدا هێناوە و پێی گوتووە، "چۆن حەز بە من ناکەیت؟"

دۆناڵد ترەمپ لە هەموو شتێک رەخنەی لە بایدن گرتبێت لەسەر ئەو پرسە قسەی نەکردووە و خۆی لێ بواردووە، کە ئەمەش شتێکی چاوەڕوانکراو بوو.

پەیوەندیی رۆمانسی و گێچەڵی سێکسی چیرۆكێکی دووبارەبووەوەیە، کە زۆرجار بەرۆکی بەرپرسانی کۆشکی سپیی گرتووە.

لە ساڵی 1997 کارمەندێکی کۆشکی سپی بەناوی مۆنیکا لیوینسکی ئاشکرایکرد کە لە ساڵی 1995 تاوەکو 1997 پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ بیڵ کلینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا هەبووە، ئەم پەیوەندییە بە بەڵگەی دەنگی ئاشکرابوو و سەرۆکی تووشی لێپێچینەوەیەکی تووند کرد. کلینتن بە 90 هەزار دۆلار سزادرا، بەڵام کەیسەکەی نەگەیشتە دادگای باڵا و هەشت ساڵی هەردوو خولی سەرۆکایەتیی خۆی تەواوکرد.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif