لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەرامبەر كۆرۆنا دروستدەكات

ليست هناك تعليقات


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت بەراورد بەژنان و ئەوەش كارێكی زۆر پێویستە لەپێناو چاكبونەوە لەو پەتایەو دوربون لێی لەئایندە لەدوای چاكبوونەوە.
ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەگۆڤاری ئۆرۆپیان جورناڵ ئاو ئیمینۆلۆجی بڵاوكراوەتەوەو ئەوەخراوەتەڕو كه‌ دوای تێپەڕبونی 7 مانگ بەسەر توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تێبینی دروستبونی دژەتەن لە 90%ی ئەو كەسانە كراوە كە توشبون و چاكبونەتەوە.

لێكۆڵەران دەڵێن دروستبونی دژەتەن لەناو لەشی مرۆڤ پەیوەندی نیە بەتەمەنەوەو تێبینی دروستبونی دژەتەنی زیاتریان كردووە لای ئەو كەسانەی نیشانەی توشبون بەكۆرۆنایان توندبووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە، ڕێژەی دژە تەن لەسێ هەفتەی یەكەمی توشبون زۆر بەخێرایی زیاد دەكات و دواتر دادەبەزێت و سەقامگیردەبێت، لەقۆناغی یەكەم سیستمی بەرگری لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەراورد بەژنان دروستدەكات، بەڵام دواتر رێژەكە لای هەردو ڕەگەز یەكسان دەبێتەوە دوای تێپەڕبونی چەند مانگێك.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif