سەرکۆ ئەسعەد
-
کورد تەمەنێکە چەندین شۆڕشی ئەنجامداوە، نەک لەبەر ئەوەی حەزی لە شۆڕش کردوە، بەڵکو لەبەر پێشێل کردنی مافە نەتەوایەتیەکانی بوە، سەرنەکەوتنی شۆڕشێک لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی کوردی سارد نەکردوەتەوە، بەڵکو بەردەوام لە هەوڵداندابوە و نەیهێشتوە ئەو ئاگرە بکوژێتەوە.
یەکێک لە داوا ڕەواکانی شۆڕشەکان مەسەلەی زمانی کوردی بوە، کە ببێتە زمانی خوێندن و دادگاکان لە کوردستاندا، یەکێک لە داواکانی شۆڕشی شێخ عبدالسلامی بارزانی لە دەوڵەتی عوسمانی بەرقەرار کردنی زمانی کوردی بو لەناوچەکانی کوردستان، دواتریش بە شێوەیەکی کرداری لەسەردەمی شێخ مەحمود و دواتریش لە سەردەمی قازی و لە دوای 11ی ئازاریشەوە گرنگیەکی ئەوتۆ دراوە بە زمانی کوردی.
جێگای سەرنجە ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لەکوردستانی عێراقدا هەیە بەرهەمی ئەو شۆڕشە یەک لەدوای یەکانەی کوردن هەڵوێستیان مایەی تێڕامانە بەرامبەر بە زمانی کوردی، تەماشای زانکۆکانی کوردستان بکە کە بەشێکیان زمانی خوێندنیان بوەتە زمانی بیانی، تەنانەت لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەیی و تەنانەت ئەهلیەکانیش گرنگیەکی ئەوتۆ نادرێت بە زمانی کوردی، وای لێهاتوە منداڵانی بەرپرس و دەوڵەمەندەکان ڕو لە خوێندنی ناکوردی دەکەن، بۆیە لێرەدا دەکرێ بڵێێن:
یەکەم/ بۆچی هەندێ لەوەزیرەکان بێ وەفان بەرامبەر شە شۆڕشە کوردیەکان لە کاتێکدا ئەم کوردستانە بەرهەمی شۆڕشەکانە؟
دووەم/ بۆچی هەندێ لە وەزیرەکان منداڵ و نەوەکانی خۆیان دەنێرنە زانکۆ ئەهلی و زمانە بیانیەکان، کەچی خۆیان باوەڕیان بە زمانی کوردی و زانکۆ حکومەییەکان نیە؟
لە کۆمەڵناسی کلاسیکدا زمان یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی بونی نەتەوە کە ئەم ڕەگەزە لە گەڵ توخمەکانی ڕەگەزو نەتەوە، فەرهەنگ و داب و نەریت و خاک و بنەما هاوبەشەکانی تری بوندا بریتی بون لە بنەما سەرەکیەکانی بونی نەتەوە. دەکرێ بپرسین بەرهەم و هەوڵدانی شۆڕشگێڕەکانی پێشو بۆ زمانی کوردی، دواجار توانیویانە کوردستانێکی فیدڕاڵی دروست بکەن و زمانی کوردی جێگیر بکەن لە سەرجەم ڕەهەندەکانی ژیاندا، ئێستا بۆ دەیانەوێ زمانی کوردی لاڵ بکەن و لاوازی بکەن؟
یا ئەوەتا سەرکردەکان:
۱- لە گەڵ کوردایەتییان ڕاست ناکەن.
۲- یا دەستیان شۆردوە لە دەوڵەتی کوردی.
۳- یا پلەو پۆستیان بۆ پڕکردنی گیرفانیانە.
٤- یا باوەڕیان بە نەتەوەو ناسیۆنالیزم نیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق