له په‌یامێكدا، مه‌سعود بارزانی كۆچی دوایی شێخ مه‌حمود شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانیی ئامۆزای راگه‌یاند، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و گوتیشی: به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كۆرۆنا و پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی خه‌ڵك، پرسه دانانێن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە هەموو خەڵكی كوردستان و گشت خزم و كەسوكارمان رادەگەیێنین، كە ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانیی ئامۆزامان و كەسایەتیی دەڤەری بارزان، بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.
هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
20ـی تشرینی دووەمی 2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق