پەرلەمانتارێکی پارتی: قسەیەكیش لەسەر گەندەڵییەكانی عێراق بكەن؟

ليست هناك تعليقات


لە میانەی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق چەند زانیارییەکی سەبارەت بە قەبارەی گەندەڵی لە وڵاتەكە ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە بەشی زۆری داهاتی گومرگەکان لە عێراق بێسەروشوێن دەبن و زیاتر لە ٩٠٪ی داهاتی دەروازەكان ناگەڕێنەوە ناو خەزێنەی دەوڵەت، هەر ئەوەش وا دەکات عێراق دەستەودوعا وەستاوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار و بتوانێ تا ڕادەیەک کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.

لەمبارەیەوە شوان زرارى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاندوە: "وه‌زیرى دارایى عێراق خۆى به‌ به‌ڵگه‌وه‌ باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پارەكانی عێراق دەکات، بەڵام ئەو نۆکەرانەی کە بە دەنگی کورد چوونەتە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەیەوە هیچ دەنگیان لێوە نایەت، بەڵكوو رۆژانە قسە لەسەر هەرێمی کوردستان، كەچی نابینن عێراق خۆی تووشی چی بووە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گوت: "ئه‌و كارته‌ى ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە ده‌ستیان بۆ بردووه‌، سووتاوە، چونكه‌ هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوور ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات كه‌ حكوومه‌تى عێراق بێت ده‌ست له‌ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربدات و داواى ده‌سه‌ڵاتى ناوەندی بکات".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif