ئۆباما: هێرشکرنە سەر عێراق لە بەرژەوەندی ئێران کۆتایی هات

ليست هناك تعليقات



باراک ئۆباما لە کتێبی یادگارییەکانیدا بەناونیشانی "سەرزەمینی مژدەپێدراو"، 17ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، پەردە لەسەر چەندین روداوی ژیانی خۆی لە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەیدا هەڵدەداتەوە و یەکێک لەوانەش عێراقە، ئاماژە بەوە دەدات هێرشکردنە سەر عێراق لە بەرژەوەندی ئێران کۆتایپێهات.

ئۆباما دەنوسێت " دوای 5 ساڵ لە دەستوەردانی ئەمریکا لە عێڕاق، ڕوخانی سەدام حسێن، نەبونی شایەت لە هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ و جێگیری حکومەتی دیموکراتی، بەبڕوای من چوونە دەرەوەی قۆناغی لە عێراقدا دەبوو بخرێتە بڕیاری جێبەجێکردنەوە. دەبوو کاتی پێویست بدرایە بە دروستبوونی هێزی ئەمنیی عێراقی و لەناوبردنی پاشماوەکانی ئەلقاعیدە، پشتگیری سەربازی، دارای و زانیاری بەردەوام دەبوو، وە بەگەڕانەوەی سەربازەکانمان بۆ وڵات، عێراقمان دەدایەوە دەستی خەڵکەکەی."

لەبارەی دیداری خۆی لەگەڵ مالیکی دەڵێت "هەر وەک ئەفغانستان، هەلی ئەوەم هەبوو لەگەڵ سەربازەکاندا گفتوگۆ و دیدار بکەم و پێش کۆبونەوەم لەگەڵ نوری مالیکی بچمە بنکەی ئۆپەراسیۆنی هێڵی پێشەوە لە پارێزگای ئەنبار، مالیکی پیاوێکی جدی و دەموچاوێکی درێژکۆڵەی هەبوو وەک نیکسۆن و کەمێک ڕیشی هەبوو، لەوکەسانەبوو ڕاستەوخۆ سەیری کەسەکانی نەدەکرد، دژواری و ترسناکی پۆستە تازەکەی هۆکارێک بوو تا فشاری لەسەربێت. ئەو هەوڵیدەدا لە نێوان داواکاریەکانی شیعەکاندا، کە گەیاندبوویانە دەسەڵات لەگەڵ داواکاری سونەکاندا، کە لە ماوەی حوکمڕانی سەدام حسێندا حوکمی وڵاتیان دەکرد، هاوسەنگی رابگرێت و دەبوو بەرگەی فشاری سەر وڵاتە دراوسێکانی عێراق واتە ئێران و لایەنگرانی دارای ئەمریکاش بگرێت. مالیکی چەندین ساڵ بوو لە ئێران ژیان بوو و یەکێک بوو لەبەشدارانی هاوپەیمانی هێزە چەکدارە شیعەکان لەئێران، بەمەش بوو بوو بە کەسێکی خوێنتاڵ بۆ سعودیە و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، لە ڕاستیدا هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق هەژموونی لایەنگرانی ئێرانی لەم وڵاتەدا زیادکردبوو.

لەبارەی دۆخی عێراق لەوکاتەدا ئاماژە بەوە دەدات "ئایا لە ماوە حکومڕانی بۆشدا ئەم ئەنجامە پێشبینیکرابوو یا نا دیارنیە، بەڵام دیاربوو بارودۆخی ئێستاکە جێگەی ڕەزامەندی نەبوو. گفتوگۆ جیاوازەکانم لەگەڵ دیبلۆمات و ژەنەراڵە سەربازییەکاندا ئەوەی دەرەخست حەزی کۆشکی سپی بۆمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنها بۆ پاراستنی سەقامگیری ئاسایش و کەمکردنەوە توندوتیژیەکان نەبوو، بەڵكو ڕێگریبوو لە هەژموونی زیاتری ئێران، ئەم هەژمونەش بەهۆی کارەکانی خۆمانەوە بوو."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif