پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی پرسی كۆچی گەنجانە لە هەرێمی كوردستان و بەپێی كارنامە و بانگهێشتی كۆبوونەوەكەش وەزیری وەرزش و لاوان بەشداری دانیشتنەكە دەكات، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كۆچی نایاسایی گەنجان لە هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدایە و لێكەوت و هۆكارەكانی چین؟
پەرلەمان تاوتوێی دەكات
بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی ئەندامانی كردووە داوای كردووە رۆژی 25ی ئەم مانگە كاتژمێر 11 ئامادەی كۆبوونەوە بن و لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەشدا لە خاڵێكدا ئاماژە بەوەدراوە كە گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
كۆچ لە چ ئاستێكدایە
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات ئامارەكانی كۆچی گەنجامن بۆ دەرەوەی وڵات مەترسیدارن و بەشێوەیەك لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 14 هەزار و 500 گەنج لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە.
رێبوار عبدولرەحیم، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا دەڵێت: بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكەیان دەركەتووە ئامارەكانی كۆچی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات مەترسیدارن لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 14 هەزار و 500 كەس لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردوە.
وتیشی: ئێمە لە راپۆرتێكدا هۆكارەكانی كۆچی گەنجان و چەند راسپاردەیەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بەمەبەستی دانیشتنی تایبەت لەسەر پرسی كۆچی گەنجان بۆ دەروەی وڵات.
هۆكارەكانی كۆچ
ئەگەرچی كۆچكردن هۆكارەكانی زۆرن لە هەرێمی كوردستان بەڵام لە سەروو هەموویانەوە بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و قەیرانی دارایی بە هۆكاری سەرەكی چڕبوونەوەی كۆچ دادەنرێن بەدوای ژیانێكی باشتردا.
بەپێی ئامارەكان بێكاری لە 20% بۆ 40% لە هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەرزدەبێتەوە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی بێكاری ئاشكرا دەكات و دەڵێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێكاری 40%ـی تێپەڕاندووە.
بەپێی زانیارییەكانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بێكاری لە عێراق بەرزبووەوە، بەجۆرێك 40%ـی تێپەڕاند، لە كاتێكدا پێش بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بەپێی داتاكان رێژەی بێكاری لە عێراق تەنها 20% بووە.
هەر بەپێی ئامارەكان چ لە عێراق و چ لە هەرێمی كوردساتان زۆرترین گەنج بێكاربوون بەجۆرێك
بێكاری بەپێی تەمەن
13.8%ی بێكارەكان تەمەنیان سەروو 15 ساڵە
27.5%ی بێكارەكان تەمەنیان لە 15 بۆ 24 ساڵە
24.5%ی بێكارەكان تەمەنیان لە 15 بۆ 19 ساڵە
2.9%ی بێكارەكان تەمەنیان لە 60 بۆ 64 ساڵە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق