هەتا ئیستا بانگەشە دەکن بو دەولەتی کوردی

ليست هناك تعليقات



ئەرسەلان سەیدزادە
-
هەتا ئێستا بانگەشە بۆ دەوڵەتی کوردی و تاپۆڕەشەکەی دەکەن ، بەڵام چاوەڕێی موچە لە دەوڵەتە عەرەبییەکە دەکەن .

وەبەرهێنان پێش هەموو شتێک دەبێت لە عەقڵی مرۆڤدا بێت ، باسی ئەوەم بۆ مەکە ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەکان ئەوەی دیکەش نەوت و گازی زۆرە خۆ وڵاتێکی وەک و نێجیریا دەوڵەمەندترین دەوڵەتە بە سەرچاوە سروشتییەکان وە هەروەها یەکێکە لە وڵاتە بەرهەم هێنەرەکانی نەوت ، کاتێکیش سێری گوزەرانیان دەکەیت هەژاری و نەداری سەر تا پای ژیانیانی گرتۆتەوە چونکە بیر لە ڕق و کینە و تۆڵەسەندنەوە و بەدەست هێنانی دەسەڵات دەکەن !!!

بەڵام وڵاتێکی وەک سەنگافورە کە سەرۆکەکەی لی کوان یو کەوتە سەر ئەژنۆ و گریا تاکە وڵات بوو لە جیهاندا کە تەنانەت ئاوی خواردنەوەش تیایدا بەدەستهێنانی ئەستەم بوو بەڵام ئێستا پێشەنگە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا .

لە سەردەمی ئێستاماندا گەلە دواکەوتووەکان ئەوانەن هەر چاوەڕێی بەرهەمەکانی ناو زەوین کە دەری بهێنن و پێی بژین !!!؟؟؟

چونکە تاکو ئێستا نازانن ئەم سەردەمە سەردەمی وەبەرهێنانە لە مرۆڤدا .

ئایا هەتا ئێستا بیرت کردۆتەوە کاتێک کە ئێمە مۆبایلێکی زیرەک دەکڕین ئایا سەروەتی عەقڵە یان هی سروشتە ؟

لەوانەیە تێچووەکەی چەند دۆلارێک بێت چونکە پێکدێت لە هەندێک پلاستیک و شوشە و ئاسن وە دەفرۆشرێت بە سەدان دۆلار کە بەهاکەی زیاترە لە چەندین بەرمیلە نەوت .

دەزانیت هۆکارە سەرەکییەکە چییە چونکە ئەمە بەرهەمی عەقڵی مرۆڤە !

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەیەک چرکەدا 226$ قازانج دەکات ، وە قازانجی کۆمپانیای سامسۆنگ لە یەک ساڵدا 327$ ملیار دۆلارە .

باشە ئێمە چەند ساڵمان پێویستە بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارەیە ئەگەر پشت بە سامانە سروشتییەکە ببەستین دور لە وەبەرهێنان لە عەقڵدا !!!؟؟؟



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif