سەرۆكایەتی هەرێم: پێویستە پەكەكە شەڕو گێچەڵ لە كوردستان دروبخاتەوە

ليست هناك تعليقات



سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەكەكە تۆمەتبار دەكات بە "شەڕپێفرۆشتن" و دروستكردنی "بارگرژی" و دەڵێت: پێویستە په‌كه‌كه‌ ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هەرێمى كوردستان بگرێت و شەڕو گێچەڵ لە کوردستان دوربخاته‌وه‌.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قوڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆک كه‌ تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌ و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين."

وتوشیەتی"ئه‌م هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دوچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌ و كه‌س تيايدا براوه‌ نييه‌."

جەختیشی كردۆتەوە"پێویستە په‌كه‌كه‌ ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هەرێمى كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوربخاته‌وه‌."

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوای كردوە "هەمو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەربکرێن و دۆخه‌كه‌ لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت."

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قوڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆک كه‌ تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌ و به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين. ئه‌م هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.

لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه‌، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دوچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه‌ و كه‌س تيايدا براوه‌ نييه‌.

وەک هەمیشە دوپاتی دەکەینەوە كه‌ پێویستە په‌كه‌كه‌ ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هەرێمى كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دور بخاته‌وه‌.

سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هیوای زوچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەمو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەربکرێن و دۆخه‌كه‌ لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
4/11/2020





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif