سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازیکرد لە ھاوسەرۆکی یەکێتیی

ليست هناك تعليقات



سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١١/١٦ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە، لە رێگای دیاڵۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و خۆشگوزاری بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیرۆڕا ئاڵوگۆرکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif