بەڕێوەبەری پێشووی بارسێلۆنا چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات

ليست هناك تعليقات

 


لە چاوپێكەوتنێكی ئاگرینی دا لەگەڵ ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی خافییر بۆرداس بەڕێوەبەری پێشووی بارسێلۆنا باسی چەندین تەوەری گرنگی سەبارەت بە هۆكاری ڕاستەقینەی رۆیشتنی نێیمار و گرێبەست نەكردن لەگەڵ مباپی و هالاندی ئاشكرا كرد.


بۆرداس : نێیمار لەبەر مێسی نەڕۆیشتوە !
سەرەتا بۆرداس باسی بابەتی نێیماری كرد و گوتی “دوای رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس بە شكاندنی گرێبەستەكەی وا بڵاوكرایەوە كە نێیمار ریشت لەبەر ئەوەی نەدەویست لەژێر سێبەری مێسی بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە هەڵە بوو، ڕاستیەكە ئەوە نییە چونكە نێیمار دەیزانی مێسی هەر پێش ئەو وازدەهێنێت و ئەو دەبێتە یاریزانی یەكەم و ئەو مێسی خۆش دەویست و بەلایەوە ئاسایی بوو، من هۆكارە ڕاستەقینەكەی دەزانم كە پەیوەندی بە باوكیشی نییە، چونكە باوكی پێی خۆش نەبوو ئەو لە بارسا بڕوات، بەڵام قسەی كۆتایی بۆ كوڕەكەی دانابوو، منیش باسی هۆكارە ڕاستەقینەی ناكەم پێم باشە هەر لەخۆی ببپرسن، بەلام پێم باش بوو ئەو شتە ڕوون بكەمەوە.

بۆرداس : دەمانتوانی مباپی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا بهێنین

سەبارەت بە گرێبەست نەكردن لەگەڵ مباپی بۆرداس گوتی لەو ساتە هەردوو یاریزان مباپی و دیمبلی بەردەست بوون، لە راستیدا دەمانتوانی كیلیام مباپی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازینەوە، بەڵام لیژنەی هونەری یانەكە عوسمان دیمبلیان بەپارەیەكی زیاترش دەستنیشانكرد، بە بیانووی ئەوەی پێویستمان بە یاریزانێكە لە باڵ یاریبكات، تا شوێنی نێیمار پڕبكاتەوە، بۆیە گرێبەست لەگەڵ دیمبلی كرا و ئەو بوو بە یاریزانی بارسێلۆنا و دواتریش پاش ماوەیەك مباپی لە مۆناكۆ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان كرد.


بۆرداس : لە بری هالاند گرێبەست لەگەڵ برایتوایت كرا

لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیۆ ، بۆرداس باسی هالاندی ئەستێرەی دۆڕتمۆندی ئەڵمانی كرد و گوتی ئەو یاریزانە دەكرا تەنها بە 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات بەڵام جارێكی دیكە لیژنەی هونەری بڕیاری خۆیدا و گوتیان ئەو یاریزانە بۆ بارسێلۆنا ناگونجێت و چوون دواتر گرێبەستیان بە 18 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مارتین برایتوایتی دانیماركی واژۆ كرد


لەبری مۆراتا گرێبەست لەگەڵ بواتینگ كرا

لە درێژە ی قسە گرنگەكانی بۆرداس ئاشكرای كرد كە بارتۆمیۆ زۆر بە مۆراتا سەرسام بوو، بۆیە كاتێك یاریزانەكە دەكرا بەپ راەیەكی كەم یان بەخۆڕایی بێتە بارسێلۆنا سەرۆكی بارسا گوتی بیهێنە ، بەلام لیژنەی هونەری یانەكە لە بری مۆراتا چوون گرێبەستیان لەگەڵ بواتینگ واژۆ كردو مۆراتاش چووە ئاتلەتیكۆ مەدرید


دەركردنی ڤاڵڤێردی

لەكۆتاییدا دەربارەی دەركردنی ڤاڵڤێردی لە ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەرێوەبەری پێشووی بارسا گوتی من لەگەڵ ئەو كارە نەبووم، پێك شتێكی هەڵە بوو لەو ساتە، ڤاڵڤێردی ئەگەر دەربكرایە پێویست بوو دوای دۆڕانی یاری ڕۆما یان دۆڕانەكەی ئەنفیلد بەرامبەر لیڤەرپوول دەربكرێت نەك دوای یاری كلاسكیۆ كە بە یەكسانبوون كۆتایی هات، ڤاڵڤیردی زۆر باش یاریزانانی بەڕێوە دەبرد و ئەو توانی دوو ساڵ لەسەر یەك زۆر بەئاسانی لیگا بباتەوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif