تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری لە نەمانی بودجەو دەرمان دەدات

ليست هناك تعليقات



تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو بودجانەی کە بۆیان تەرخانکرابون بۆ ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەو تەواو بون دەچن و کۆگاکانی دەرمانیش لە سنورەكەیان بەرەو خاڵی بون دەچن و داوای بەدەمەوەهاتنی خێرا لە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکەن.

 بەگوێرەی دەنگی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە، د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە تەنها ئەوانەن کە پشکنینی ( پی سی ئاڕ) یان ئەنجام داوە، دەنا ڕێژەی توشبوان زیاترە لەو ژمارانەی بڵاودەکرێنەوە و هەردو سەنتەری کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە پڕبوندان و سەرجەم نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانیش دۆخی تەندروستیان ناجێگرە .

وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە وتیشی: ئەو بودجانەی بۆمان تەرخانکرابون بەرەو تەواو بون دەچن و کۆگاکانی دەرمانیشمان بەرەو خاڵی بون دەچن، گرفتی مرۆیی لە کەمی پزیشک و کارمەندمان هەیە، کە ناتوانین سەنتەری سێیەم لە هەڵەبجە بکەینەوە و هاوڵاتیانیش وەک پێویست پابەندنابن و ئەوانەی توش دەبن خۆیان لە ماڵەوە کەرەنتین ناکەن .

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە تاوەکو ئێستا 120 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرونا لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە، لەو ڕێژەیەش 48 کەسیان خەڵکی دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەبون، 4 هەزار و 619 پشکنین ئەنجام دراون و 2 هەزار و 800 حاڵەتی توشبون و 2 هەزار و 600 حاڵەتی چاکبونەوەش تۆمار کراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif