هیچ ناونیشانێك نییە بەقەدەر قادری حاجی عەلی

ليست هناك تعليقات


شنۆ عوسمان
-
هاوڕێی كاتی شكست و سەركردەی كاتی بێ هیوایی و خوێندەوار و میواندۆستە سەنگینەكە.ئەی سیاسییە دەگمەن وخاوەن بەڵێنەكە .ئەوسیاسییەی کە مەبەستت بوو سیاسەت بە راستگۆیی بكرێت.

رۆژگارێك لەگەڵتا كارمان كرد ،ئەو رۆژگارانە زۆر بەسەختی بۆمن هاتووبونە پێش ،باش بوو كە تۆمان هەبویت،هانتدەدام ورێزی تواناكانمت لابوو،زۆرباش دەتزانی ستەمی گەورە بەسەر شانمانەوەیە،بەڵام پێت دەووتم:تۆ ژنێكی خاوەن قەڵەمێكی بوێریت و تۆ خۆتی ،ئەم هاندانە بەمانای وشە هاندان بوو.

پێت دەووتم :وتارەكانت لەهەرشوێنێك بڵاودەكەیتەوە من خوێنەرتم ،چونكە لام وایە رۆژنامەنوسێكی بوێر لە دەیان سیاسیی شكستخوارد و ترسنۆك بەنرخترە .

دەتووت:بەشداری راستەقینەی ژنان هێشتا لە سیاسەتدا لە قۆناغی خەوندایە ،من لەهۆكاری سەركەوتن وكەوتنی ژنان تێدەگەم بەتایبەت لەكایەی سیاسەتكردندا.

سوپاس بۆ پشتیوانییەكانت ،سوپاس كە بەشێك لەدەنگەكانی گیرفانت لەهەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤بەمندا ،سوپاس كە دەنگی راستەقینەی خۆمت پێ وتم.

تۆ دەتووت :بەرگەی كێشەكان بگرە ،لەبەرئەوەی سیاسەتكردن لەوڵاتی ئێمە بۆتە شكاندن نەك ململانێی دروست.تۆنهێنییەكانی ئێمەشت لەگەڵ خۆت برد ،لەورۆژەی كە وەرەقەی ئەنجامی راستەقینەی هەڵبژاردنەكانت خستەوە گیرفانت ،تێگەیشتم لەهەموو غەدرێك توڕەیت .

بەڵام شەهامەتت ئەوەندە گەورەبوو چەندەها نهێنی گەورە لەگیرفانتا هەبوو ،لەپاڵ هەموو تۆمەتێكدا بۆت كەچی تۆ گەورەتر دەبوویت وهیچ نهێنییەكت نەدەدركاند.

سوپاس بۆ رۆژگارە پڕلە گفتوگۆكان ،سوپاس كە زۆربەجوانی ماڵئاوایت كرد ،تۆ فێرتكردین لەكاری سیاسیدا هەڵوێست و وازهێنان ودەستپێكردنەوە مانای زیندوێتییە.

تۆ وەك پیتی كوردی پێویست بوو بۆ سیاسەتكردنی كوردی ،لێت فێربووم ،فێری خۆڕاگریی وهەڵویست وبێ ئومێدنەبوون و هەڵسانەوە.،تۆ توانیت شەپۆلێكی گەورە لە رۆژنامەنوس وگەنج و ئازادیخواز و رەخنەگر بەدەوری هیوادا كۆبكەیتەوە ،رۆحت شاد پیاوە پوختەكە،جوامێرەكەی هیوا.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif