رووحانی: ئەمەریکا چانسێکی لەبەردەمە قەرەبووی هەڵەکانی بکاتەوە

ليست هناك تعليقات

 


حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەدوای سەرکەوتنی جۆو بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، رایگەیاند ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا چانسێکی لەبەردەمە بۆ "قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی".

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی بڵاوکراوەتەوە، رووحانی دەڵێ "ئێستا چانسێک لەبەردەم ئیدارەی ئەمەریکایە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی و، گەڕانەوە بۆ رێگای پابەندییە نێودەوڵەتییەکان".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە لە هەڵبژاردنی 2020 بە جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دۆڕا، لە ساڵی 2018ـەوە دوای ئەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کشایەوە "سیاسەتی زۆرترین فشار"ـیشی دژی ئێران پەیڕەو کردووە.

بەشێک لەو سزایانەی ئێران کە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بەسەریدا سەپێندرابوون پیکدێن لە: ئابڵۆقەخستنەسەر کەرتی نەوتی ئێران پەیوەندییە بانکییەکانی.

رووحانی لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێ "سیاسەتی چەوت و زیانبەخشی ئیدارەی ئەمەریکا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا نەوەک تەنیا لەلایەن هەموو خەڵکی جیهانەوە ئیدانەی کرا، بەڵکو لەلایەن خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاشەوە لەو هەڵبژاردنەی دواییدا دژایەتی کرا".

رووحانی جەختی کردەوە لەوەی "بەرگری پاڵەوانانەی ئێرانییەکان لەو ئابڵۆقە و شەڕە ئابوورییەی ئیدارەی ترەمپ، سەلماندی سیاسەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئەمەریکا، ئیدی شکستی هێناوە".

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ (سێشەممە، 8-11-2020) رایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمەریکا "هیچ کاریگەرییەکی" لەسەر سیاسەتی ئێران بەرامبەر واشنتن نابێت.

لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیدا، جۆو بایدن گوتوویەتی دەست بە رێگایەکی "مەعقول" دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسییەت لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بە ئەگەری گەڕانەوەش داوە بۆ رێککەوتنە ناوەکییەکە، کە لەکاتێکدا ئەو جێگری سەرۆک ئۆباما بوو، واژۆکرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif