د.هەڤاڵ ئەبوبكر: تەلاری نەخۆشخانەی کۆنی ئینگلیزەکانی بەسەرکردەوە

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ، دووشەممە ٢/١١/٢٠٢٠ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، تەلاری نەخۆشخانەی کۆنی ئینگلیزەکانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە، کە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی وەک یەکێک لە خانووە کۆن و شوێنەوارییەکانی شاری سلێمانی نوێکراوەتەوەو وابڕیارە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی و بە هەماهەنگیی کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەو شارە ئەدەبییە داهێنەرەکانی جیهان بکرێتە کتێبخانەیەکی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی.

هەر لەم سەردانەدا پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی توێژینەوەیەکی شوێنەوارناسیی زانستیی و شایستە بە شوێنەوارە دێرینەکانی ناوچەی بێستانسوور بە زمانی ئینگلیزیی، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانییەوە ئامادەکراوە، چاپ بکات.






 





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif