هێزێكی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان كشایەوە

ليست هناك تعليقات


كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا شەوی رابردوو لە رۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو عێراق جوڵەی كرد.

ئاژانسی هەواڵی سانای فەڕمی سوریا ئاشكرایكرد شەوی رابردوو كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا پێكهاتوو لە 50 تانك و زرێپۆش لە سوریاوە چووە عێراق.

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، ئەو هێزە لە دەروازەی وەلیدەوە لە چوارچێوەی رێوشوێنێكی تونددا بە درێژایی رێگای كاروانەكە چوونە عێراق لە سوریاوە.

هێزەكانی ئەمریكا و سوریای دیموكرات زۆرینەی كێڵگە نەوتییەكانی ناوچەی جزیرەی سوریایان لە حەسەكە و دیرزور لە دەستدایە.

حكومەتی سوریا ئەمریكا بە هەوڵدان بۆ بە قاچاخبردنی نەوتی سوریا و بێبەشكردنی سورییەكان لە داهاتەكەی تۆمەتبار دەكات.

ئێوارەی شەممە وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا كریستۆڤەر میلەر وتی: هەوڵ دەدەین كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر بكەین، كات كاتی گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif