لە گوندێكی پارێزگای ئاگری باكووری كوردستان كانگای زێڕ دۆزرایەوە، ئەو ھەواڵەش وەك مژدە بە خەڵكی پارێزگاكە دەدرێت.
پارێزگاری ئاگری وەك یەكێك لە ناوچە دەوڵەمەندەكان بە سرووشتی جوان و خاكی بەپیت ناسراوە، ئێستا دۆزینەوەی كانگای زێڕ لەو پارێزگایە بووەتە رۆژەڤ.
ئەكرەم چەلەبی، پەرلەمانتاری ئاكەپە بە میدیاكانی راگەیاند: "گوندی مۆڵاکارایای سهر به ناوچهی گییادینی شاری ئاگری باکووری کوردستان، لەلایەن كۆمپانیایەك كانگای زێڕ دۆزراوەتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا: "ئاگری جگە لە سرووشتەكەی خاكەكەشی بە گەوھەری زێڕ دەوڵەمەندە، دۆزینەوەی كانگای زێڕ وەك مژدە بە خەڵكی ناوچەكە دەدەین، ئاگری لەمەودوا دەبێتە شارێكی زێڕین".
ئاشكراشی كرد: "نموونەی زێڕی ئاگری بۆ پشكنین رەوانەی وڵاتان كراوە و چاوەڕێی ئەنجامەكانین، دوای لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی ژینگە و جۆری زێڕەكە، لە ساڵی 2023 وەبەرھێنان لە زێڕی ئاگری دەست پێدەكات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق