حكومەتی عێراق قەرزەكامی كەڵەكە بوون

ليست هناك تعليقات



گۆڤارێکی تایبەت بە سیاسەتی دارایی بڵاویکردەوە، قەرزی دەرەکیی عێراق ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 68 ملیار دۆلار.

گۆڤاری گلۆباڵ فاینەنس، کە تایبەتە بە پۆلێنکردنی وڵاتان بەپێی سیاسەتی دارایی، لە ئامارێکی نوێدا بڵاویکردەوە، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لە ساڵی 2020 بۆ 68 ملیار و 265 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ئەو قەرزە، 46 ملیار و 885 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی زانیاریی گۆڤارەکە، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لە ساڵی 2018دا 48 ملیار و 885 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2015، 32 ملیار و 862 ملیۆن دۆلار بووە. 

سەرەتای ئەم مانگە، د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق راگەیاند، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لەنێوان 60 بۆ 70 ملیار دۆلارە و قەرزی ناوخۆش بە نزیکەی 60 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت. 

د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر  راگەیاند بوو، کۆی قەرزەکانی دەرەکی و ناوخۆیی عێراق 121 ملیار دۆلارە، بەشێوەیەک قەرزی دەرەکی 30 ملیار دۆلار، قەرزی ناوخۆیی 55 تریلیۆن دینار، کە کۆی گشتیان 80 ملیار دۆلار، لەگەڵ قەرزی کەنداو 41 ملیار دۆلارە کە سڕکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق لە پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، کە رەوانەی پەرلەمانی کردووە داوای 41 تریلیۆن دیناری دیکە قەرزی کردووە. 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق