ئەو شارەی نیوسەدەیە سەرۆكی ئەمریكا یەكلایی دەكاتەوە

ليست هناك تعليقات


بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، شاری ڤیگۆ لە ویلایەتی ئیندیانا ماوەی 60 ساڵە بەربژێری براوەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دیاریدەکات، دواجار ساڵی 2016 بوو کە دۆناڵد ترەمپ تێیدا بردییەوە.

بەپێی دوایین راپرسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەو شارە کە رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020 لەلایەن کۆلێژی ئێمێرسۆن بڵاوکراوەتەوە، دیموکرات و کۆمارییەکان هەریەکەیان 48%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

لە ساڵی 2016 دۆناڵد ترەمپ توانی بە بەدەستهێنانی 14 خاڵ لەو شارە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ساڵی 2008 و 2012 دەنگدەرانی ئەو شارە دەنگیان بە باراک ئۆباما دا و پۆستی سەرۆکایەتیی بەدەستهێنا.

لە ساڵی 1888یشەوە دەنگدەرانی ئەو شارە دەنگیان بە هەر بەربژێرێک دابێت، ئەو بەربژێرە بردوویەتییەوە، جگە لە دوو ساڵ نەبێت کە ساڵەکانی 1908 و 1952 بوون.

شارەکە زێدی هەریەکە لە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئەیمی بارێت، ئەندامی تازە دەستبەکاربووی دادگای باڵای ئەمریکایە، بۆیە پێشبینی دەکرێت شارەکە دەنگیان بۆ کۆمارییەکان بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 یەکلایی نەبووەتەوە و کێبڕکێیەکی تووند لەنێوان هەردوو بەربژێری سەرەکیی دیموکرات و کۆمارییەکان هەیە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif