لەکاتی خواردنەوەی چا واز لەم ڕەفتارانە بھێنە

ليست هناك تعليقات



خواردنەوەی چا سودێکی زۆری بۆ جەستە ھەیە بە تایبەت ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بخورێتەوە، رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هاوکاری خانەکانی لەش دەکات لە خۆنوێکردنەوە.

ماڵپەڕی fustany باس لە پێنج رەفتاری هەڵە دەکات کە لەکاتی خواردنەوەی چادا دەکرێت دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی.

-راستەوخۆ دوای ژەمە خواردن خواردنەوەی چا زیانی هەیە، ئاسن و پرۆتینی پێکهاتە خۆراکیەکانی لەش دەمژێت، رێگا نادات سود پێبگەیەنێت، پێویستە لایەنی کەم پاش کاتژمێرێک بێت.

– ئەگەر چایەکەت زۆر گەرم بوو مەیخۆرەوە، چونکە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و هەوکردنی گەدەش، بێگومان راستەوخۆ کاریگەرییەکەی دەرناکەوێت،رەنگە دوای چەند ساڵێک.

-چای زۆر کوڵاو یان خەست مەخۆرەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئازار بۆ گەدە و ئارەقکردنەوەی جەستە، باشترە رونی بکەیتەوە.

-دەرمان لەگەڵ چا مەخۆ، پێش یان دوای چا خواردن زیانی هەیە، چونکە هیچ سوودێک نابینیت و کاریگەری نامێنێت.

-چا بە گەدەی خاڵی واتە برسێتی مەخۆرەوە، چونکە زیانێکی زۆر بە گەدە و کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەمت وشکدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif