فێرکردنی ئەلکترۆنی

ليست هناك تعليقات

 


فێرکردنی ئەلکترۆنی..التعلیم الٳلکترونی ..(E-Learning)

نەجمەدیم عبدلكریم
خوێندكاری دكتۆرا
-
لەدونیای ئێستادا پاش ئەوگۆڕانکاریانەی کە لەجیهاندا ڕویانداوە وەبەردەوام ڕوو دەدەن، لەبەرنامەوکاری وەزارەتی پەیوەندیداربەپەروەردەوفێرکردن لە ووڵاتانی پێش کەوتوو، پلانی تایبەت هەیەو بەجۆرێک لەجۆرەکان، ئامادەسازیەکی باش وتۆکمە هەیە بۆ خۆگونجاندن وبەدەمەوەچوونی هەرگۆڕانکاریەک کەلەسستەمی خوێندن وفێرکردندا ڕوودەدات لەجیهاندا بەمەبەستی کارو مەهامی وەزارەتەکان بۆ ئەو مەبەستە جی بەجیبکەن..

لەووڵاتانی پێش کەوتوو بایەخدان بەپێشکەوتن و پیشەسازی کەمەبەستیانە ژیانێکی باش وچاک وشایەن بە ژیانی سەردەمیانە بۆ ئێستاونەوەی داهاتوویان فەراهەمبکەن، بەردەوام بەبێ دابڕان لەدونیای دەرەوە هەمیشە هەوڵدەدەن ووڵاتی خۆیان بگەێننە ئاستیک کە ووڵاتانی پێش کەوتوولەڕووی تەکنەلۆجیاو بوارەکانی تری ژیان دوانەکەون بەڵکو پێشبڕکێشیان بکەن.

یەکێك لەو جۆرەفێرکردنانەی کەئێستە جێی سەرنج وگرنگی پێدانە فێرکردنی لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە کەبریتیە لە: یاسایەکی بەریەککەوتن بۆفێربوون کەپێش کەشی فێرخواز یان خوێندکار دەکرێت بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ وسەردەمیانە و تەکنەلۆژیای زانیاری،، کە پشت دەبەستێ بە ژینگەی ئەلکترۆنی تەواوئامادەکراو کەسەرجەم پرۆگرامەکانی خوێندنی تێدا مسەوگەرکرابێت لەڕێگەی تۆڕی ئەلکترۆنیەوە،،وەسەرجەم ڕێگاکان وشێوازەکانی ئاڕاستەکردن و ڕێکخستن وتاقیکردنەوە لەخۆ بگرێت لەگەڵ سەرجەم سەرچاوەو هەڵسەنگاندنەکان و دەرخستنیان..

دیارە فێرکردنی ئەلکترۆنی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی کە کتوپڕ ڕوودەدەن لەبواری ڕۆشنبیری و فێرکردن،وە بواری زانست وفێربوون زیاتر دەکات، بەدەر لەوەی دەبێتەپاڵنەرێکی بەهێز بۆ مامۆستاو کاراکتەرانی بواری پەروەردە بۆ شکاندنی ئەو بەربەستە سایکۆلۆژیەی کەلەنێوان فێرخوازو مامۆستا هەیە، پاشان پڕکردنەوەی ئەوکەلێنانەی کە دەبنەڕێگر لەگەیاندنی زانیاری وجۆرەکانی فێربوون بەخوێندکاروفێرخواز..

فێربوونی ئەلکترۆنی ئامڕازێکی بەهێزە وەکوپاڵپشتێکی بەهێز تەماشا دەکرێت لەبواری پەروەردەدا کە ڕێچکە شکێنە لەوەی چیدی ئەوشێوازە تەقلیدیە کۆنە کلاسیکیە نەمینێت و کەنار و پەراوێز بخرێت ، تیایدا تەنها مامۆستا سەنتەرەو بەشێوازی ئاخاوتن (تەڵقین) زانست وزانیاری دەگەیاندو دەگەیەنێت..ئەم جۆرە دەگۆڕێ بە داهێنان و بەریەک کەووتن و پەرەپێدانی مرۆی، پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکار لەبواری پەروەردەدا. لەبەرئەوەی نوێترین وتازەترین ڕێگا هەڵدەبژێرێت بۆ فێربوونی زانست وزانیاری ئەویش فێربوونی ئەلکترۆنی یە.. چونکە گەیاندنی زانیاری بەکەمترین کات وبەتێچویەکی کەم وبەئاسانترین شێواز دەگات بەخوێندکار کەلایەنی فێربوونی خودی لەلای فێرخواز گەشەپێدەدات کەوادەکات زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت بۆ گەڕان و فێربوون بەشوێن زانست وزانیاریدا..

فێربوونی ئەلکترۆنی یەکێکە لەنوێترین میکانیزمەکانی فێربوون لەدونیادا کەپێی دەوترێت فێربوونی دوورمەودا. کەئەمەش لەڕێگەی بەکارهێنانی کۆمپیتەروموبایلی زیرەکەوە دەبێ، دەتوانرێ بەبەکارهێنای سیدی یاخود فلاش میمۆری یاخودلەڕێگەی میدیای نوێوە کەناسراوە بە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زانیاریەکان بگەێنرێت بەفێرخواز.. بۆیە جێی خۆیەتی کە وەزارەتی پەیوەندی دار بەم بابەتەوە گرنگیەکی زۆر بدەن بەم جۆرەی فێرکردن..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق