ئایا ترەمپ سیناریۆکەی نێکسن دووبارە دەکاتەوە؟

ليست هناك تعليقات


گۆران دوكانی
-
ترەمپ شەش کەیسی گەندەڵی لەسەرە، داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا سەبارەت بەو کەیسانەی دژی ترەمپ بەرزکراونەتەوە چاوەڕێی دوائەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکەن، بەڵام لەبەرئەوەی ترەمپ چانسی بونەوە بەسەرۆکی بۆ تێرمی دووەم زۆر کەمە، گومان دەکرێت ھەمان سیناریۆکەی نێکسن سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دووبارە بکاتەوە!.
ڕیچارد نێکسن Richard Nixon سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بوو، لەساڵی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٤ لەسەر لیستی کۆماریەکان، دوای ئەوەی لەھاوینی ساڵی ١٩٧٢دا، فەزاحەتی جاسوسی کردنی بەسەر دیموکراتەکانەوە لەسەر ئاشکرابوو کە ئەو کەیسە بە (Watergate) ناسراوە، ھەربۆیە نێکسن لەڕۆژی ٨ی ئابی ١٩٧٤ دەستی لەکارکێشایەوە و ھەرھەمان ڕۆژ جێڕیڵد فۆرد Gerald Ford جێگرەکەی بو بە سەرۆکی ئەمەریکا.

بەڵام زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە، تا ئێرە ڕووداوەکان ئاسایین لێرەوە فەزاحەتەکە دەستی پێکرد! کاتێک فۆردی جێگری نێکسن بوە سەرۆک، لێبوردنی بۆ نێکسن دەرکرد، چونکە بەپێی یاسا سەرۆک دەسەڵاتی لێبوردنی بۆ ھەندێک کەیسی گەندەڵی ھەیە (نەک ھەموو کەیسێک)، کەیسەکەی نێکسن یەکێک لەو کەیسانەبوو بەر ئەو لێبووردنە کەوت، فۆرد لەبەر دوو ھۆکار ئەم لێبووردنەی بۆ نێکسن دەرکرد، لەلایەک ھەردووکیان سەر بە پارتی کۆماریەکان بوون، لەلایەکی دیکەشەوە کۆماریەکان ئامانجیان بوو کەیسەکەی نێکسن کپبکەنەوە و کۆتایی بەو باسە بێت چونکە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو نزیکەی چوار مانگی مابوو، بەڵام دواجار ئەم لێبوردنە سەری کۆماریەکان و خودی جێڕیڵ فۆردیشی خوارد، چونکە لەھەڵبژاردنی داھاتوودا جێڕیڵ فۆرد بەھۆی ئەو لێبوردنەوە کە بۆ ڕیچارد نێکسنی دەرکرد، بەجیمی کارتەری بەربژێری دیموکراتەکانی دۆڕاند و کارتەر و دیموکراتەکان بۆ چوارساڵ ١٩٧٧ بۆ ١٩٨١ دەسەڵاتیان گرتەدەست.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا ترەمپ دوای ئەوەی کە بەفەرمی دۆڕانی ڕاگەیەنراو دواتریش کە دەبینێت شەش کەیسی گەندەڵی لەدادگاکان چاوەڕێی دەکات، تۆ بڵێیت تاکو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کە دوا وادەی سەرۆکایەتیەکەیەتی، لەو ماوەیەدا مایک پێنسی جێگری نەکاتە سەرۆک و ھەمان سیناریۆکەی نێکسن و فۆرد دووبارە نەکاتەوە؟!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif