مریشك یان گۆشت بخۆین؟

ليست هناك تعليقات


مریشك و گۆشتی سوور جیاوازی زۆریان هەیە لەڕووی پێکهاتەی خۆراکی و سوود و زیانەکانیان بۆ تەندروستی، بۆ مرۆڤ کاتێك بڕیاردەدات گۆشت بخوات، زەحمەتە بە ئاسانی هەڵیبژێرێت کە کامیان بۆ ئەو باشترین جۆرە؟

لەڕووی پێكهاتەی خۆراکییەوە گۆشتی ئاژەڵ چەوری زیاترە و کالۆری زیاتری تێدایە، بەڵام گۆشتی مریشک دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بەمەش ئەوانەی دەیانەوێت خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین و کەم چەوری و کالۆری بخۆن، باشترین بژاردە ئەوەیە مریشک بخۆن. 

لەڕووی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین و کانزاکان، مریشك ڤیتامینەکانی زیاتر تێدایە بەتایبەت ڤیتامین E، K، B و ڤیتامین A، بەڵام لەنێو گۆشتی ئاژەڵ بڕێكی زۆرتر لە ڤیتامین B12 هەیە کە بەسوودە بۆ خوێن. 

سوود و زیانە تەندروستییەکانی مریشك و گۆشتی سوور

دڵ
لەبارەی سوودە تەندروستییەکانیەوە، دەستەی پزیشكانی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت خواردنی مریشک باشترە لە گۆشتی ئاژەڵ بۆ دڵ، پێشنیازدەکات ئەوانەی گرفتەکانی دڵیان هەیە زیاتر مریشک بخۆن. 

شەکرە
بەڵام لەبارەی نەخۆشانی شەکرەوە، هەردوو گۆشتی سوور و مریشك زیانیان بۆ نەخۆشەکان هەیە و تەنانەت مەترسیی تووشبوون بە شەکرەش زیاددەکەن. 

شێرپەنجە
پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەڵێن گۆشتی سوور و ئامادەکراو مەترسی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان زیاددەکەن، بەتایبەتیش شێرپەنجەکانی سییەکان، پەنکریاس و بۆڕییەکانی هەوا. 

بەگشتی 
بەگشتی گۆشتی سوود کالۆری زیاتری تێدایە و بە چەورییەکان دەوڵەمەندە، بەڵام مریشک دەوڵەمەندە بە پرۆتینەکان، هێندەی یەکدی کۆلیسترۆڵیان تێدایە و هیچیان کاربۆهێدراتیان تێدانییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif