ترامپ مەرجی هەیە بۆ ئەوەی بایدن بچێتە کۆشکی سپی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆو بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان، به یه‌ك مه‌رج ده‌توانێت بچێته كۆشكی سپی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ستیهێناون، یاسایین.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بایدن ناتوانێت بچێته كۆشكی سپی، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ر سه‌لماندی ئه‌و 80 ملیۆن ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، یاسایی بووه و بێ فرتوفێڵ و ساخته‌كاری بووه".
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پرۆسه‌كانی ساخته‌كاری و ته‌زویر، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدراون، به‌تایبه‌تیش له شاره‌كانی دیترۆیت، ئه‌تلانتا، فیلادێلفیا و میلوۆكی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك توانجێك له بایدن ده‌شڵێت: "شتێكی روونه كه بایدن كێشه‌یه‌كی هه‌یه و بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێت".
تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، ئاماده نییه دان به‌وه‌دا بنێت بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه و له رێگه‌ی تیمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شییه‌وه تانه‌ی یاسایی له ئه‌نجامه‌كان ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا دادگاكان وه‌ڵامی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی تره‌مپ ده‌ده‌نه‌وه تیمه‌كه‌ی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق