بەر لە کۆبونەوەکە!

ليست هناك تعليقات


ڕەزوان یاڵانپێی  -  خوێندکاری دکتۆرای مێژوو

کۆمەڵێک سیاسی نەزان و نابەرپرس بیست و نۆ ساڵە بە درۆ خەڵکی بەڕێوە دەبەن، بیست و نۆ ساڵە خەریکی کۆ کردنەوەی داهات و خۆ دەوڵەمەند کردنن، بیست و نۆ ساڵە بە ناوی کوردایەتیەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە و لە بن دیواری کوردبوندا مەست و قەڵەو بون و خەڵکیش هەژاریش باجی کورد بون دەدەن.

لە سەرو بەندی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا لە لایەن عێراقی عەرەبیەوە ژاوەژاوێک و ورتە ورتێکی ترسنۆکانە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دروست بوە، گوایە عێراق خەنجەری لە پشت خەڵکی کورد داوەو جارێکی دیکە دەستیان بۆ بڕینی قوتی خەڵکی بردوە.

بە پێچەوانەوە بڕینی موچەی فەرمانبەران هەڵدانەوەی ئەو ماسکە شەیتانیانەیە کە بەرپرسان بە ناوی کوردبونەوە خۆیان داپۆشیوە، هەڵدانەوەی داوێنی ئابڕوچونانەی ئەو سیاسیانەیە دەستیان بۆ بڕینی موچەی منداڵێکی باوک شەهید و ژنە شەهیدێک بردوە.

سبەی کۆبونەوەی ئەو سێ سەرۆکایەتیەیە کە بە بۆیاخی ساختە ژەنگی گەنیوی خۆیان داپۆشیوە، جارێکی دی بەناوی کوردبون و شەرەفمەندی کوردایەتییەوە کۆمەڵێک وشەی سواو و کۆن بەشوێن یەکدا ڕیز دەکەن و شەرمنانە نەداری و دەست کورتی و نەبونی خۆیان کە دەمیان تەتەڵە دەکات دەسەلمێنن.

عێراق لە خەمی خەڵکی خۆیدا بوو، نیوەشەوی تاریکیان بۆ موچەخۆران ڕووناک کردەوە، بڕیاریاندا دوموچە بەسەر فەرمانبەرانیاندا دابەش بکەن، ئەمانەی ئێرە بڕیاریانداوە لەکاتی دەوام کۆببنەوە و بڕیارێک دەرکەن کەتەواوی خەڵکی دێڕ بەدێڕی بەیانەکەیان دەزانن چیە، چونکە دەمێکە درۆ ودۆڕاوی خۆیان دەرخستوە.

داهاتی خاڵە سنوریەکان و پارەی نەوت بە تەنها بەسە بۆ دابین کردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام هەموی ئەم داهات و پارانە دەچێتە نێو سکی بەرپرسان و قوت دەدرێن، کەچی دەیانەوێ عێراق پارەی موچەخۆران بدات و بۆ خۆشیان نەوت بە بەلاش و موفتە بدەنە تورکیا و داهاتی مەرزەکانیش بۆ خۆیان وحزبیان وکەناڵەکانیان سەرف بکەن، بەزەییم بەوانەدا دێتەوە کەوتونەتە شوێنتان و باوەڕتان پێ دەکەن.
بۆ ئەو ڕۆژە دەکەونە بەر شەپۆلی شەقام.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif