سیاسەتی نەوتی ئەمریكا لەسەردەمی بایدندا

ليست هناك تعليقات



لە مانگەکانی ئازار و نیسانی ڕابردوودا، نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابەزی، هەندێک لە کۆمپانیاکانی نەوت شکستیان هێنا، حکومەتی دۆنالد ترەمپ توانی بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی سەرەکی بەرهەمهێنەری نەوت وەک ڕوسیا و سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی بڕی نەوت. ناڕەزایەتی بایدن دژی سیاسیەتی نوێی نەوت وەک زەنگێکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ زیادکردکردنی بەرهەم و ناردنەدەرەوەی نەوتی ئەمریکا و سەربەخۆی وزە. ترەمپ لە دیبەیتی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، بایدنی تۆمەتبارکرد بە تێکشکان و لاوازکردنی پیشەسازی نەوت و گازی وڵات.

لەئەگەری بوون بە سەرۆکی بایدن و گرتنە دەستی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە 20 کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، چاوەڕوان دەکرێت لەم بوارانەدا گۆڕانکاری ڕوبدات

پیشەسازی نەوت و گاز
بەرگری لە سەربەخۆی وزە یەکێک لە پرنسیپە بنەرەتیەکانی سیاسەتی وزە و ئاسایشی نیشتیمانی بایدن دەبێت، بەڵام بەگوێرەی ڕای بایدن بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنامەی "پاریس بۆ کەش و هەوا" ، پێشبینی دەکرێت ڕیگری دروست بکات لە وەبەرهێنانی نەوت و گازدا، ئەوانەی لە پێشتردا بەرهەمهێنانی تێداکراوە وەک خۆیان دەمێننەوە. بایدن لە ساڵی 2014 دا وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گرنگی سەربەخۆی وزە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا ڕایگەیاند توانای بەرهەمهێنانی تەواوی وزە ڕێگە بە ئەمریکادا دەدات کاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر ڕوداوە نێودەوڵەتیەکان، لەهەمانکاتدا ئەگەری بەکارهێنانی وزە وەک چەکێک لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە کەمدەکاتەوە. لەئەگەری مانەوەی دژایەتی بایدن لەسەر سیاسەتی نەوت، حکومەتەکەی هەموو هەوڵی خۆیدەدات پشتگیری لە بەردەوامی بەرهەمهێنانی نەوت بکات لەم ئاستەی ئێستادا. ناردنەدەرەوەی وزە وەک هۆکارێک بۆ فراوانبوونی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئەوروپا، بەدەوام دەبێت. دابەزینی نرخی نەوت لە داهاتوودا و بەردەوامی کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەر بازاری نەوت هەواڵیکی خۆش نابێت بۆ بایدن و نەوتی ئەمریکا. حکومەتی بایدن بۆ جێگیری نرخی نەوت لە بازاڕدا پێویستی بە هاوکاری ڕوسیا و سعودیە دەبێت.

وزە نوێبووەکان
لەسەردەمی ترەمپدا پشکی وزە نوێبووەکان زیادیکرد، سەرەڕای ئەوەش سیاسەتی نەوتی ترەمپ و بەرگری هەمەلایەنەی لە پیشەسازی نەوتی ئەم وڵاتە وایکرد بارودۆخی پێویست بۆ وەبەرهێنان لەبواری وزە نوێبووەکاندا زیاد بکات.ئەم زیادبوونی وەبەرهێنانە زیاتر بەشی وزەی خۆری گرتبوەوە. حکومەتی ترەمپ ڕێگری دروست کردبوو بۆ پێدانی مۆڵەت لە بنیاتنانی کێڵگەکانی بایی دەریای. چاوەڕوان دەکرێت حکومەتەکەی بایدن لە زۆربەی ویلایەتەکان و بەتایبەت لە ڤێرجینیا وە تا فلۆریدا ئاسانکاری بکات بۆ وەبەرهێنان لە بەشی حکومی و ئەهلی بۆ بنیاتنانی کێڵگەکانی بایی دەریای. هەروەها ڕەنگە ئاسانکاری پێویست بکات بۆ پێشخستنتی تەکنەلۆجیای لە بەرهەمهێنانی وزەی خۆریدا. بەم جۆرە هەلیکار لە بەشی وزە نوێبووەکان زیاد دەبێت لەسەردەمی بایدندا.

بەردەوامی سزاکان دژی ناردنەوەرەوەی نەوتی ئێران
سیاسەتی ئەوپەڕی فشار حکومەتەکەی ترەمپ دژی ئێران توانی ناردنەدەرەوەی نەوتی ئەم وڵاتە کەمبکاتەوە و ڕێگریش بێت لە بەرهەمهێنان کۆمپانیاکانی دەرەوە لە ژێرخانی وزەی ئێراندا. ڕێگری وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی دەرەوە لە ئێراندا بوەهۆی کەمکردنەوەی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەم وڵاتەدا. حکومەتەکەی ڕۆحانی وا خۆینیشاندەدا گرنگی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نادات، بەڵام بەپرسانی تری ئێرانی ئەوەیان نەشاردەوە دەرچوونی بایدن باشترین هەڵبژاردەیە بۆ هەڵوەشانەوەی سزاکان، ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و کۆتایهێنان بە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار لەسەر ئێران. چاوەڕوان ناکرێت بە زوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوبدات. لەئەگەری دەرچوونی بایدندا و گەر ڕێککەوتنەکەش بکرێت وەک ڕیککەوتنی پێشتر نابێت و سیاستەکانی ئێران لە ناوچەکەدا لەبەرچاو دەگیرێت.

پشتگیری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
گرنگیدانی تایبەتی بایدن بە ڕێککەوتنی کەش و هەوای پاریس، وزە نوێبووەکان و ئابوری سەوز وایکردوە کە گرنگی بەرهەمهێنانی وزە بایەخی پێبدرێت. وا چاوەڕوان دەکرێت بایدن بەکارهێنانی سوتانی گازی گەرم کەمبکاتەوە، ئەگەر بتوانێت لەسەرەتاوە ئەو یاسایانە بچەسپێنێت، چاوەڕوان دەکرێت تا 2030 ژمارەی ئۆتۆمبیلە کارەبایەکان لەم وڵاتەدا بگاتە چوار ملیۆن. ئەگەر بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلە کارەباییەکان بچێتە ڕۆژانەی بازارەوە ئەوا ڕێژەی ئەم ئۆتۆبیلانە 60٪ زیاد دەکات بە بەروارد بە سەردەمت ترەمپ، بازاری ئەمانەش وادەکات پێویستی بەنزین لەئەمریکا بۆ دە ساڵی داهاتوودا تەواو کەمدەبێتەوە.

ڕێگری لە پرۆژە نوێیەکان لە ژێرخانی نەوت و گازدا
وەک پێشبینی دەکرێت حکومەتی بایدن لە ڕێگەی یاسای نوێوە، هەر جۆرە وەبەرهێنانێک لە ژێرخانی نەوت و گازدا قورستر بکات، چونکە وەبەرهێنانەکان دەبێت بەگوێرەی ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا بێت. لە ساڵی 2017 دا ترەمپ ڕێگەیدا بە ڕاکێشانی هێلی گواستنەوەی نەوتی "کیستۆن". ئەم بۆری گواستنەوە بڕیارە نەوتی کەنەدا بگەیەنێتە ئەمریکا. ئۆباما بەهۆی پەیوەست بوونی بە پەیماننامەکانی ئەمریکا لە بارەی گۆڕانە هەرێمیەکانەوە ڕێگەی بەم هێڵی واستنەوەیە نەدا. کەمپینی هەڵبژاردنەکانی جۆ بایدن لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لە ڕیگەی بەیاننامەیەکەوە ڕایگەیاند، لە ئەگەری دەرچوونی بایدندا هێلی گواستنەوەی نەوتی کیستۆن دەوەستێنێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆک کارەکانی ئەم هێڵە ڕابگرێت، هەرچەندە ڕووبەڕووی نارەزایەتی بەپرسانی ویلایەتی ئەلبێرتا ببێتەوە.

پاراستنی سەربەخۆی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەی دەرەکی ڕووبەڕووی ئاڵانگاری جدی دەبێتەوە. بڕیاربوو ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵدا و لە قۆناغی یەکەمدا ڕیککەوتنامەی بازرگانی بە بڕی زیاتر 52 ملیار دۆلار نەوتی ئێڵ ئێن جی و خەڵوزی بەردی ڕەوانەی چین بکات. بڵام بوونەوەی پەتای کۆلێرا و کێشەکانی سیاسەتی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ڕیگربوو لە جێبەجێکردنی ئەم ڕیککەوتنە لە ساڵی یەکەمیدا.

ئەگەر بایدن حکومەتی گرتە دەست و توانی بگەڕێتەوە بۆ بە ئەندامبوون لە پەیماننامەی پاریس بۆ کەش و هەوا و وەبەرهێنانی پێویست بکات لە بەشی وزەی نوێبووەوە، دەتوانێت تاڕادەیەکی زۆر بەرهەمهێنانی گازە گەرمەکان کەمبکاتەوە.
حکومەتی ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی دروشمی سەردەستەی وزە، بەدوای ئەوپەری بەرەهەمهێنانی گاز و نەوتی ناوخۆ بوو. بەتێروانینی بایدن بۆ ڕیگرتن لە گۆڕانە ژینگەیەکان و لە ئەگەری بوون بە سەرۆکیدا، نابێت چاوەڕوان بین ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەمەی ئێستا زیاتر بێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif