ئیڤانكا تره‌مپ بۆ 2024 ئاماده‌یه

ليست هناك تعليقات

مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا

له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رێكی لاوازی مانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی، ده‌شێت كۆمارییه‌كان بۆشاییه‌ك به‌ روكارییانه‌وه‌ دیار بێت له‌كاركردنیان بۆ دیاریكردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ بۆ پارتی كۆماریی و هه‌ڵگری بانگه‌شه‌ی 2024.

رۆیشتنی تره‌مپ له‌سه‌ر سه‌كۆكه،‌ ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر پاڵێوراو كه‌ ده‌شێت له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ملیاردێرێكدا كێبڕكێ بكات بۆ درێژه‌دان به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌.

ئان كۆلتێر، پاڵپشتیكاری بنه‌ڕه‌تی تره‌مپ كه‌ له‌مدواییه‌ وه‌ك سه‌رۆك توڕه‌یه‌، به‌ رۆژنامه‌ی زه‌ پۆست ده‌ڵێت:"هه‌رگیز تره‌مپ نه‌دۆڕاوه‌،MAGA بردییه‌وه‌".

دەشڵێ: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ تره‌مپه‌ به‌بێ تره‌مپ".

كه‌واته‌ كێن ئه‌وانه‌ی شوێنپێی تره‌مپ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌:

1-رۆن دیسانتس

حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا- 42 ساڵ. حاكمی فلۆریدا تره‌مپ بوو شانبه‌شانی بوو له‌ ماوه‌ی كێبڕكێی ساڵ 2018 و توانی چالێنجی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكات و سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر كێبڕكێكاره‌ دیموكراته‌كه‌یدا (ئندرۆ گلۆم). چالێنجی هۆشیاریدانه‌ ترسناكه‌كانی لیبرالییه‌كانی كرد و هه‌موو جوله‌یه‌كی پۆپۆلیستی خسته‌گه‌ر له‌ فلۆریدا و به‌هێزه‌وه‌ توانی ویلایه‌ته‌كه‌ی بكاته‌وه‌ له‌ كۆره‌نتینه‌ و شه‌پۆلی ترسناكی كۆڤید-19 له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ی دوورخاته‌وه‌. ئان كۆلتێر یه‌كێك له‌ هه‌وادارانی دیسانیس، ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌ی زیاتری دانیشتوانی ویلایه‌تی فلۆریدا له‌ نیویۆرك و رێژه‌ی به‌ته‌مه‌نیشی زیاتر له‌سه‌رده‌ستی دیسانیس، فلۆریدا مردنی زۆر كه‌متر بوو، بێئه‌وه‌ی زیاتیش به‌ئابووری بگات".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئه‌و رێگری له‌كاری تێكده‌رانه‌ی خۆپیشانده‌رانیBLM كرد كه‌ ده‌یانویست بۆ كاری تێكده‌رانه‌ی بگۆڕن و تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی رێگری كردووه‌ له‌ شكاندی په‌یكه‌ر و په‌كخستنی هاتووچۆ".

ئه‌و به‌زمانێكی ئاشكرا دوا نه‌ك لوتبه‌رزانه‌ وه‌ك میت رۆمی.

2- تید كروز

سیناتۆری ته‌كساس- ته‌مه‌ن 49 ساڵ. تید كروز خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كۆمارییه‌كان له‌ ساڵی 2016، بۆیه‌ له‌ كۆنگره‌ی حزب له‌ ئایوا توانی تاكه‌ كێبڕكێكاری تره‌مپ بێت، به‌ڵام دواجار خۆی پاشه‌كشێی كرد بۆ دۆناڵد تره‌مپ، چونكه‌ به‌هۆی كه‌می داراییه‌وه‌ نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن بدات.

تید كروز وێرای ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ خۆده‌رخستن و ناوبانگ نییه‌ و كه‌سێكی هێمن و خۆشه‌ویسته‌. به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی رای جیاوازی له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران، هاوڕێ كۆمارییه‌كانی پشتگیری ناكه‌ن. كه‌چی ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆماریی و دیموكراته‌كان به‌زمانێكی ئارام ده‌دوێت.

یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی تید كروز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 4 ملیۆن فۆلۆی هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ به‌ پیاوی ئازادی راده‌ربڕین ناسراوه‌.

به‌سه‌ركه‌وتنی تید كروز، هیچ پاڵێوراوێكی دیكه‌ چانسی ده‌رچوونی نابێت و ناتوانێت كێبڕكێی بكات له‌نێو كۆمارییه‌كاندا، به‌ڵام وه‌ك لوك تۆمسۆن شیكاركاری ستراتیژی له‌ حزبی كۆمارییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی زه‌ پۆست-ی گوت: "پێموایه‌ تید كروز چانسی زۆره‌، به‌ڵام ئه‌سته‌نگه‌ سه‌ركه‌وێت له‌ كۆنگره‌ی حزب له‌ ئایوا. ئه‌و پاڵێوراوێكی گرنگه‌".

3-تاكر كارلسۆن

ئه‌ستێره‌ی دیاری فۆكس نیوز- ته‌مه‌ن 51 ساڵ، میوانی هه‌میشه‌یی كه‌ناڵی فۆكس نیوز كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ی هه‌واڵ و له‌ ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه‌ هێنده‌ی به‌رنامه‌ی تاكر كارلسۆن بینه‌ری هه‌بێت و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت.

له‌مانگی ته‌مموزی 2019 كاتێك له‌ گه‌رووی هورمز، ئێران فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی خسته‌ خواره‌وه‌، كارلسۆن، تره‌مپ-ی په‌شیمانكرده‌وه‌ كه‌ واز له‌ گورزی سه‌ربازی بێنێت وه‌ك په‌رچه‌كردار.

كارلسۆن له‌ مانگی ئادار -دا سه‌ردانی مار -ئا-لاگۆ، ده‌كات تا هۆشداری توندی كۆڤید-19ی پێ بڵێت، چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ حاڵه‌تی ئیمیرجنسی راگه‌یه‌نێت.

دوژمنه‌كانی تره‌مپ، كارلسۆن به‌ ترس ناوده‌به‌ن. له‌ سێبتێمبه‌ری 2019 زه‌ نیویۆرك تایمز ستونێكی ته‌واوی له‌سه‌ر نووسی كه‌ پێشبینی ئیداره‌ی كارلسۆن-ی كردووە.

"له‌هاوینێكی گه‌رمی 2029 دا به‌رپرسێكی دیكه‌ هه‌یه‌ به‌ ناوی سه‌رۆك كارلسۆن كه‌ له‌ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا پاش ئه‌وه‌ی شكست به‌ گه‌ری دووه‌می خۆكاندید كردنه‌وه‌ی بایدن ده‌هێنێت له‌ 2024، له‌ گه‌ڕی دووەمیشدا له‌ 2028 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت".

ریك ویلسۆن دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌ی ئه‌نتی - تره‌مپ لینكۆلن به‌ رۆژنامه‌ی زه‌ پۆست-ی گوتووه‌: "كارلسۆن له‌نێو بژارده‌كاندا زیاتر ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی نێو حزبی هه‌یه‌ بۆ پێشبڕكێی 2024". هه‌رچی كارلسۆن خۆیه‌تی گرنگیده‌ر نییه‌ به‌م بابه‌ته‌.

4-نیكی هالی، باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان - ته‌مه‌ن 48 ساڵ.

زۆرێك له‌ هه‌وادارانی تره‌مپ زیاتر سه‌رسامن به‌وه‌ی نیكی هالی خۆی بپاڵێوێت.

زیاتر خه‌ڵكانی كۆمارییه‌كان ئومێدیان وایه‌ كه‌ حاكمی پێشووی ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینا و باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ بۆ په‌یمانی ناتۆ و سه‌رخستنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌.

هالی جوله‌كه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ دوژمنه‌كانی توركیا و ئێران. هه‌میشه‌ پێداگری له‌سه‌ر تره‌مپ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سزای توندی ئابووری و سه‌ربازی ئه‌ردۆغان بدات.

ئه‌ك خانمه‌ لای ملیاردێری كۆماری خۆبه‌خش رۆناڵد لاورد زۆر پشتگیری ده‌كرێت. ساڵی پار له‌لایه‌ن لاورد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی كۆنگره‌ی جوله‌كه‌ی جیهانی خزمه‌تی ده‌كرد، خه‌ڵاتی كۆنگره‌ی به‌خشییه‌ هالی.

لاورد له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا وه‌ها وه‌سفیكرد "به‌هێزترین ژن له‌ ئه‌مه‌ریكای ئه‌مڕۆ".

هالی ژنێكی خولاسییه‌، واته‌ دووره‌گی سپی و ره‌ش پێسته‌. ئه‌گه‌ر خۆی بپاڵێوێت له‌ 2024 ئه‌وا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌بڕێت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

5- خێزانی تره‌مپ و به‌تایبه‌تی ئیڤانكا

سه‌باره‌ت به‌ دۆناڵد تره‌مپ ته‌مه‌ن 74 ساڵ، وێرای گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی، به‌ڵام هیچ شتێك رێگر نییه‌ له‌به‌رده‌میدا بۆ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی. له‌ رووی ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 2020 بایدن ته‌مه‌نی 77 ساڵه‌ كه‌چی زۆرترین ده‌نگی دیموكراته‌كانی هێناوه‌ له‌مێژوودا.

زۆربه‌ی راستڕه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنی 2020 ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ نییه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌وتنێكی پیاوێكه‌ سه‌لماندی كه‌ توانای كێبڕكیێی هه‌یه‌ بێئه‌وه‌ی ئیئتلافێكی به‌هێزی له‌پشت بێت.

شون سپایسر سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ به‌ رۆژنامه‌ی زه‌ پۆست ده‌ڵێت: "تره‌مپ ئاماده‌یه‌ راسته‌وخۆ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی 2024ی كۆمارییه‌كان. ئه‌و بنكه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ كه‌ پێموایه‌ هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێت ركابەری بكات".

ئه‌گه‌ر تره‌مپ خۆی ئه‌م ئارەزووەی نه‌بێت ئه‌وا یه‌كێك له ‌منداڵه‌كانی و له‌نێویاندا ئیڤانكا ته‌مه‌ن 39 ساڵ ئاماده‌یه‌ و ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ باوكیدا وه‌ك راوێژكاری ئیداری له‌كۆشكی سپی كاری كردووه‌ و شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه‌. به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌ لایه‌ن كۆنگره‌ی حزبه‌وه‌ په‌سه‌ندكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق