قادری حاجی علی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ دووشەممە قادر حاجی عەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. 

ماڵباتی قادر حاجی عەلی لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی کۆچی دواییان راگەیاند و دەڵێن "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربوونەوەی نادادی بەڕێز (قادر حاجی عەلی) رادەگەیێنین، كە دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ماڵباتەکەی ئاماژە بەوە دەدەن "گیان لەدەستدانی كاك قادر حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیار و سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەمووان."

 کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو، قادر حاجی عەلی کۆچی دوایی کردووە "10 رۆژە پزیشکەکان بێهیوایان کردووە لە مانەوەی قادر حاجی عەلی لە ژیان، بەڵام هاوژینەکەی رێگەی نەدەدا ئۆکسجینەکەی لەسەر لابدرێ."

قادر حاجی عەلی یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام وازی لە بزووتنەوەکە هێنابوو و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بەوە دەدات کە، لە ئەدای بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.

تووشبوونی ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە، بەرپرسانى تەندروستیى سلێمانى هۆشیاری دەدەن لە تەشەنەسەندنى زیاترى پەتای کۆڤید-19 لەو پارێزگایە.

قادر حاجی عەلی

- لە ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە
- کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە
- ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە
- لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان
- ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە
- ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە
- ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە
- ساڵی 2009 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند
- دوای مردنی نەوشیروان مستەفا لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکشێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif