كوردە و خەڵاتی ساڵی 2020ی وەرگرت

ليست هناك تعليقات




پزیشکێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵاتی "ژنی ساڵی 2020"ـی وەرگرت، ئەوەش بەهۆی دەستکەوتەکانی و کارکردنی لە بواری ژناندا.

دکتۆرە ویداد ئاکرەیی چەند ساڵێکە لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژیی جێندەری، بازرگانیی چەک بە نایاسایی و بەکارهێنانی دەستدرێژیی سێکسی و بەکۆیلەکردن وەک چەکی شەڕ کاردەکات.

دکتۆرە ویداد ئاکرەیی لە بارەی وەرگرتنی خەڵاتەکەوە راگەیاند، بڕیار بوو لە ئۆکتۆبەری رابردوودا خەڵاتەکە لە لەندەن وەربگرێت، بەڵام رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وایانکرد، دابەشکردنی خەڵاتەکە بۆ رۆژی 10ی ئەم مانگە دوابکەوێت کە ئەویش بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

دکتۆرە ویداد خەڵکی ئاکرێیە و لە ساڵی 1992ەوە لە دانیمارک دەژی. ئەو بڕوانامەی دکتۆرای لە شێرپەنجەدا هەیە و هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان لە ژمارەیەک گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی و ئەمریکی دەکات و بڕیار لەسەر گونجاوییان یان نەگونجاوییان بۆ بڵاوکردنەوە دەدات.

دکتۆرە ویداد باڵیۆز و ئەندامی لیژنەی دەستنیشانکردنی براوەی خەڵاتی "هاوئاوازیی ژنانی نێودەوڵەتی"ـی ئیتاڵییە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانەش خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتیی "فێفەر" لە ساڵی 2014، خەڵاتی "ئاشتی و ئازادی لەسەر زەوی" لە ساڵی 2017، مەدالیای سەرۆک شارەوانیی دەیڤنپۆرتی ئەمریکی لە ساڵی 2017 و خەڵاتی "هاوئاوازیی ژنانی نێودەوڵەتی" لە ساڵی 2018.

دکتۆرە ویداد راگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوویشدا زۆر کاریکردووە، لەوانەش لۆبیکردن لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رێگەگرتن لە بازرگانیی چەک بەشێوەی نایاسایی و بەکارهێنانی دەستدرێژیی سێکسی وەک چەکێک لە بەرەکانی شەڕ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif