ڕووداوە سەیرەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا‌، 1788 بۆ 2020

ليست هناك تعليقات



کۆرۆنا، ئەم خولەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ئەمریکای کردۆتە یەکێک لە خولە سەیرەکانی هەڵبژاردن لەم وڵاتەدا، بەڵام ڕوداوی سەیر لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا، بێ پێشینە نیە و چەندین روداوی سەیرو سەمەرە لە مێژوی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەم وڵاتەدا ڕویانداوە، هەر لە تاک کاندیدیەوە بیگرە بۆ کاندیدی زیندانیکرا و ڕاگەیاندنی کاندیدی دۆراو وەک براوە، لێرەدا ئاماژە بە پێنج ڕوداوی سەیر دەکەین.

یەکەمین روداوی سەیر
یەکەمین ڕوداوی سەیر دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە و هەموو دەنگدەران دەنگیان بەیەک کاندید دا.
یەکەمین هەڵبژادنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دوای سەربەخۆبوونی ئەم وڵاتەوە لە بەریتانیا، لە ساڵی 1788 بەڕێوە چوو. ئەم وڵاتە لەوکاتەدا تەنها 13 ویلایەتی هەبوو، 10 ویلایەتیان مافی دەنگدانیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا، ویلایەتەکانی کارلینای باکوور و رودئایدلاند هێشتا لە یاسای بنەڕەتیدا نەچەسپابوو ، نیویۆرکیش لەکاتی خۆیدا هەنگاوی نەنابوو بۆ بەشداریکردن.

لەم 10 ویلایەتەش، تەنها 6 ویلایەتیان ڕێگەیاندا خەڵک دەنگی خۆیان بدەن، تەنها سپی پێستەکانیش مافی دەنگدانیان هەبوو.
هیچ نەیارێکیش لە هەڵبژاردنی سەرۆکدا نەبوو، هەموو دەنگدەران بۆ دەنگدان بە جۆرج واشنگتۆنی تاکە کاندید، یەکگرتوو و هاوڕابوون.

کاندیدی مردوو
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1872 دا چەندین ڕوداو ڕویاندا لەوانە:
ڤیکتۆر ودهاڵ یەکەمیم ژن بوو وەک نوێنەری حزبت "مافی بەرامبەر" کاندیدی سەرۆکایەتی کراو جێگرەکەشی فرێدریک داڵاس، یەکەمین ئەمریکای بەڕەگەز ئەفریقی بوو، بۆ پۆستێکی وا کاندید بکرێت، ئەمان مێژوویان نوسیەوە بەڵام دەنگێکی وایان نەهێنا.
یولیسیس گرانت، براوەی هەڵبژاردنەکان بوو، بەڵام هێشتا مانگێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێنەپەڕی بوو، گرانت کۆچی دوای کرد و فریانەکەوت سوێندی یاسای بخوات.

کاندیدی زیندانیکراو
لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 1920 دا، وارن هاردینگ بەزۆرینەی دەنگەکان براوەبوو، 404 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژێردەرانی بەدەست هێناو رکابەرەکی تەنها 127 دەنگی بەدەست هێنابوو، جگە لەوەی زیاتر لە 60٪ دەنگەکانی خەڵکیشی بەدەنگ هێنابوو.

لەم هەڵبژاردنانەدا یوجین دێبزی کاندیدی سۆشیالیستەکان، دەوروبەری یەک ملیۆن دەنگی هێناو ئەمەش زۆرترین دەنگی کاندیدێکی سۆشیالیستی بوو تا ئەوکاتە. دوو ساڵ پێش هەڵبژاردنەکان و لە وتارێکیدا دژی بەشداری ئەمریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، بە یاسای دژە سیخوری، کە ڕەخنەگرتنی لە حکومەت قەدەغەکردبوو، بە تۆمەتی تێکدانی بیری گشتی زیندانی کرا، بەڵام بەڵێنی ثێدرا گەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتووبێت، ئازاد دەکرێت.

کاندیدێکی هەڵە ڕاگەیەنرا
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1948 دا، هێری ترۆمەن، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، بەشداری هەڵبژاردنی کردبوو. ئەو جێگری فرانکلین ڕۆزفەڵت بوو و سێ ساڵ لەوە و پێش، دوای مردنی ڕۆزفەڵت، بوو بە سەرۆکی ئەمریکا.دیموکراتەکان هیوایان نەبوو ببێتە سەرۆک.

نەیاری کۆماری ترۆمەن، تۆماس دەیڤی سەرۆک سارەوانی نیویۆرک بوو، لەهەموو ڕاپرسیەکاندا لە پێشتر بوو.

لە کاتێکدا چاوەڕوان نەدەکرا ترۆمەن ببێنتە سەرۆک، ڕۆژنامەی شیکاگۆ-تریبیون هێشتا دەنگەکان هەمووی نەژمێردرابوو ، هەواڵی سەرکەوتنی دەیڤی کرد بە سەردێڕو نوسی " دەیڤی، شکستی بە ترۆمەن هێنا "، بەڵام هەر زوو دەرکەوت ترۆمەن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بردوێتیەوە. ڕۆژنامەکە سەردێڕی هەواڵەکەی لە چاپەکانی دواتردا گۆڕی.

دوو ڕۆژ دواتر، ترۆمەن کەلەکاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا بە توندی بووبووە ئامانجی ڕۆژنامەی شیکاگۆ-تریبیون، بە پیشاندانی چاپی یەکەمی ڕۆژنامەکە ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.

خەریک بوو هەڵبژێرێت
لە مێژووی نزیکیشدا و لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2000 دا ، جۆرج بۆشی کوڕ کاندیدی کۆماریەکان بوو دژی نەیارەکەی ئال گۆری کاندیدی دیموکراتەکان. لە کاتێکدا تەنها چەند ویلایەتێک ئەنجامەکەیان ڕاگەیاند بوو ، بۆش 246 دەنگی ئەلکترۆڵی"ئەنجومەنی هەڵبژێردەران"، بەدەست هێنابوو و ئال گۆر 250 دەنگی هێنابوو 250 دەنگی بەدەست هێنابوو، هەردوکیان چاوەڕوانی دەنگی ویلایەتی فلۆردا بوون، لەوکاتەدا 25 دەنگی ئەلکترۆڵی هەبوو.

کەناڵەکانی هەواڵ و ڕاگەیاندنەکان، بەگوێرەی ڕاپرسیەکان لەوکەسانەی دەنگیان دابوو ،" ئال گۆر"یان بە براوەی فلۆریدا دانا، بەڵام کاتێک دەنگەکان ژمێردران، ناچاربوون پێداچونەوە بکەن و چەند سەعاتێک دواتر ئالگۆر تەلەفۆنی بۆ بۆش کرد و پیرۆزبای لێکرد و دانی نا بە شکستی خۆیدا.

کەمێک دواتر ڕونبویەوە دەنگەکانی فلۆریدا هێندە لەیەکەوە نزیکە، ناتوانێت براوە یەکلای بکاتەوە، ئالگۆر پیرۆزبایەکەی کشاندەوە.

لە دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکاندا بۆش تەنها 300 دەنگی لە ئالگۆر زیاتر هێنابوو ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی هەردولا هەنگاوی یاسای دژی یەک بگرنە بەر، ئالگۆر بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان و بۆشیش بۆ ڕێگریکردن لێی و راگەیاندنی وەک براوەی هەڵبژاردنەکان.

دوای مانگێک لە بێنە وبەرەی یاسای بۆش وەک براوەی فلۆریدا و دیاریکرا و ئالگۆر خۆیدابەدەستەوە. 266 دەنگی هەڵبژێردەران "کۆلێجی ئالکاترۆڵ" بە ئالگۆر لەوکاتەدا، زۆرترین دەنگێکە بە کاندیدێک درابێت نەبووبێتە براوەی هەڵبژاردنەکان.

پسپۆڕان هێشتا گومانیان هەیە لەوەی دووبارە تەواو ژماردنەوەی دەنگەکان ی فلۆریدا، چ کەسێک دەبوو بە سەرۆک.

پەیسەرپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif