پیرلۆ چۆن باسی گواردیۆلا و کریستیانۆ دەکات؟

ليست هناك تعليقات



ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لە نوێترین لێدوانیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی کردووە کە پەیوەندییان بە کارە نوێیەکەیەوە هەیە و ستایشی چەند راهێنەرێکیشی کرد کە سوودی لێوەرگرتوون.

پیرلۆ لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە باسی بابەتی راهێنەرایەتییەکەیدا گوتی: کە یاریزانبوون خۆم بڕیارمدەدا و تۆپەکانم ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرد کە دەمویست، بەڵام کە ئێستا راھێنەرم تەنیا بیرۆکەکان دەگەیەنم و یاریزانەکان راڤەی دەکەن، بۆیە کاری راھێنەرایەتی کەمێک قورسترە لە یاریزانێتی.

ئاندریا لە ستایشی چەند راهێنەرێکدا گوتی: من بەختیاوەرم بوو کە توانیم لەگەڵ چەند راهێنەرێکی گەورەدا کاربکەم لە نموونەی لۆچێسکۆ لە بریشیا، مارچێلۆ لیپی، کارلۆ ئانچێلۆتی، ئانتۆنیۆ کۆنتی و ماسیمیلیانۆ ئالێگری، زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ گەردوونێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان کارمکردووە.

باسی گواردیۆلاشی کرد و دەڵێت: گواردیۆلا بۆ هەموومان نموونەیە و پیشانیداوە کە یەکێکە لەباشترینەکان، هەر لەساڵانی کارکردنییەوە لەگەڵ تیپی دووەمی بارسێلۆناوە دەرکەوت کە ئەو جیاوازە تا گەیشتن بە تیپی یەکەم، ئەو سەلماندووێتی کە راهێنەرە گەنجەکان توانای یاریکردنیان بە شێوەی هێرشبەری هەیە و بە گرنگییەوە کار بۆ ئەوەدەکەن کە جۆرێکی دیاریکراو لە پەستانکردنە سەر تۆپ ئەنجامبدەن.

گوتیشی: هەموومان بیرۆکەی خۆمان هەیە و پێموایە پێویستە بیانبەینە پێشەوە.

دەربارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی دەڵێت: یەکەمشت من زۆر دڵخۆشم کە یاریزانێکی گەورەی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆم هەیە و دەتوانم بیبینم و مەشقی پێبدەم و یاریپێبکەم، زۆر دڵخۆشیکردووەم کە لە تیپەکەمدا یاریزانێک هەیە تەمەنی 35 ساڵانە و وەک لاوێک یاریدەکات و هەمیشە بە پەرۆشە بۆ یاریکردن، بەهێز و گڕوتینەوە ئامادەیە و وەک بڵێی لە بیستەکانی تەمەنیدابێت، ئەو نموونەیەک بۆ هەمووان.

ئاندریا پیرلۆ دوای 16 رۆژ لە کرانەدەرەوەی یانەی یوڤێتنوس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی لیۆنی فەرەنسی، وەک شوینگرەوەی ماوریزیۆ ساریی راهێنەری پێشووی یانەکە دەستبەکاربوو.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif