سەرۆك كۆمار بەشداری پرسەی میری كوەیتی كرد

ليست هناك تعليقات



سەرۆك كۆمار گه‌یشته‌ کوەیت بۆ به‌شداری لە پرسه‌ی میر سەباح جابر ئەحمەد سەباح و ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ میر نواف ئه‌حمه‌د سه‌باح و گه‌لی کوەیت

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/١ بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە كوەیت كە پێكهاتبوو لە ھەریەک وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە و وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی هێزە سیاسییەكان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی كردن لە شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری دەوڵەتی کوەیت، بۆ كۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح.

سەرۆك كۆمار بەناوی گەلی عێراق و بەتایبەتی خۆی هاوخه‌می قوڵی گەیاند بە میری دەوڵەتی كوەیت و تەواوی کەسوکاری شێخ سەباح و گەلی كوەیت بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر سەباح ئەحمەد سەباح، كە ژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی و ناوچەكە.

سەرۆك بەرهەم هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی نیشاندا بۆ ئەم كۆستە گەورەیە و داوای لە پەروەردگاری مه‌زن كرد كە دەوڵەتی كوەیتی برا بپارێزێت و كۆچكردووش بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبووری و دڵنەوایش بە گەلی كوەیت ببەخشێت.

سەرۆك کۆمار رایگەیاند ناوچەكە بە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیهانیش برایەكی مەزنیان لەدەستدا كە هەمیشە لە خەمی مرۆڤایەتیدا بوو سوریش بوو لەسەر رەتكردنەوەی جیاوازییەكان و هێنانەدی ئاشتی و پێكەوەیی لە ناوچەكەدا.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پەیوەندی برایانەی هەردوو گەل و وڵات و سوربوونیی عێراقیش بە گەل و سەرۆك و حكومەتی عێراق نیشاندا لە پێناو هەنگاونان بەرەو پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بەرەو هاریكاری زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كە خزمەت بەبەرژەوەندی هەردوو گەل بكات و بەهای هاریكاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ‌.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif