ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داواکارییەکی میسری بۆ بە "تیرۆریست" ناساندنی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین رەتکردووەتەوە.
بەپێی نووسراوێکی نهێنیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کە لە 26ـی مانگی ئابی ساڵی 2020 دەرچووە، ئەنجوومەنەکە لە کۆبوونەوەی ژمارە 19ـی ساڵی 2020 لەسەر پێشنیازی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی، رێنمایی داوە سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق بەرانبەر بە تیرۆریست ناساندنی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین.
بەگوێرەی نووسراوەکە، کە واژۆی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی لەسەرە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە 21 لە رۆژی 24ـی ئابی ساڵی 2020 بڕیاری دا دەنگ بە بە تیرۆریست ناساندنی ئیخوان موسلمین نەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و حیزبی ئیسلامیی عێراقی بە هاوڕێبازی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەناسرێن.
ئەم هەڵوێستەی عێراق لە کاتێکدایە، وڵاتانی میسر، سعودیە، ئیمارات و بەحرەین کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر و لقی نێودەوڵەتی کۆمەڵەکە بە رێکخراوی تیرۆریستی ناودەبەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق