هێمن هەورامی: وەڵامی حکومەت لەبارەی پرساندن دەخەینە بەرنامەی کار

ليست هناك تعليقات



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 30ی ئەیلوول ئەو نووسراوەی رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، کە تایبەتە بە بابەتی پرساندن و پێش وادەی خۆشی ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی پرساندنەکەی داوەتەوە، بۆیە لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان هەم پرساندنەکەو هەم وەڵامی پرساندنەکە دەخەنە بەرنامەی کار.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا، سەبارەت بە چارەنووسی بابەتی پرساندنی سەرۆکایەتی حکومەت و کۆتاییهاتنی وادەکەی، رایگەیاند،پرساندن، بابەتێکی پەیڕەوییە، مافی هەر ئەندامێکی پەرلەمانە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ. داوای 23 ئەندامی پەرلەمان لە رۆژی 30ی ئەیلوول ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

ئەو داوای پرساندنەی کە پەرلەمانتاران داوای دەکەن ئاراستەی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی کراوە.

بەپێی ماددەی 70 لە بڕگەی دووەم دەبێت لە ماوەی 14 رۆژدا ئەوانەی پرساندنیان لێکراوە وەڵام بدەنەوە. هێمن هەورامی گوتی "حکومەت بە چەند رۆژێک پێش وادەکەی خۆیان هەفتەی رابردوو رۆژی 11ی مانگ وەڵامی پرساندنەکەیان داوەتەوە و ئێستا لای ئێمەیە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان".

بەپێی ماددەی 70 بڕگەی چوارەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەم پرساندنەکەو هەم وەڵامی پرساندنەکە دەخاتە بەرنامەی کار. جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوتی "لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا وەکو ئەرکێکی پەیڕەوی خۆمان ئەوە دەکەین".




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق