نهێنی شكست هێنانی گواستنەوەی ئێریك گارسیا ئاشكرا كرا

ليست هناك تعليقات



ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی نهێنی شكست خواردنی گواستنەوەی ئێریك گارسیای لە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ بارسێلۆنا خستە ڕوو.

بەپێی ڕۆژنامەی ماڕكا شكست خواردنی گرێبەستەكە وەك دیاربوو لەسەر دوو ملیۆن یۆرۆ ڕوویدا كەئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی هەردوو یانەكە ڕێكەوتن نەكەن وێرای ئەوەی یاریزانەكە ئامادە بوو كە بری دوو ملیۆنەكەش لە موچەكەی لەگەڵ بارسا بدات، لەبەر ئەوەی بارسا بەهای گرێبەستەكەی گەیاندە 18 ملیۆن یۆرۆ كەچی مان سیتی سووربوو لەسەر ئەوەی گارسیا بە 20 ملیۆن یۆرۆ بڕوات.

لە درێژەی هەواڵەكە هاتوە كە بارسێلۆنا خۆی بەوە نیگەران نەكردوە لەبەر ئەوەی یاریزانەكە دوایین ساڵی گرێبەستەكەیەتی بۆیە دەتوانێت دوای چەند مانگێكی دیكە بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات، ئەوەش هۆكارێكی دیكە بوو كە وای كرد بارسێلۆنا زیاتر پێداگری نەكات، لەبەر ئەوەی بەرپرسانی یانەكە دەزانن كە گارسیا دەیەوێت بەهەر شێویەەك بێت بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ شەو گارسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی ئیسپانیا بەرامبەر پورتوگال یاریكرد و ئاستێكی زۆر باشیشی پێشكەش كرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif