هەڵوێستێکی مرۆڤانەی سەڵاح لە بەریتانیا دەنگی داوەتەوە

ليست هناك تعليقات



هەڵوێستێکی مرۆڤانەی محەمەد سەڵاح لە بەریتانیا دەنگی داوەتەوە، هێرشبەرە میسرییەکە هاوکاریی پیرە پیاوێکی بێ لانەی کردووە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، لەم چەند شەوەی رابردوو کاتێک محەمەد سەڵاح پیرە پیاوێکی بێ لانە دەبینێت لەلایەن دوو گەنج بێزار دەکرێت و هەوڵ دەدەن شەڕی پێ بفرۆشن و ئازاری بدەن، لە ئۆتۆمبێڵەکەی دادەبەزێت و ئەو پیرە پیاوە لە چنگی ئەو گەنجانە رزگار دەکات.

دەیڤید کرەیج، ئەو پیرە پیاوە بێ ماڵەی لەلایەن سەڵاحەوە هاوکاریی کراوە دەڵێت ‘سەڵاح لەلای من پاڵەوانە، هەرگیز ئەم هەڵویستەی لەبیر ناکەم، سوپاسی دەکەم بۆ ئەو هەڵوێستەی، دوای رزگارکردنی من 100 پاوەندیشی پێدام تاکو بۆ خۆم خواردنی پێ بکڕم








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif