ڕادەگەیەنرێت ئەقڵی كەسی سیاسیی تاكڕەو

ليست هناك تعليقات


جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت، خۆی لە دیمەنانەدا دەبینێتەوە:

1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئاینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی راستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی...


2- گۆڕینی دیدو ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشەو گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.


3- خۆ بە ملهوڕ بە گەورەتر زان، ئەمە لە كاتێكدا كە كەسی لوتبەرز و خۆ بە ملهوڕزان هیچ بیر و هزرێك پێش ناخات بەڵكو ناڕەزایی و رقلێبوون قووڵتر دەكات.


لەڕاستیدا ئەو شتە كە كەسی سیاسی لێی نازانێ‌ و لێی بێبەشە سیفەتی خاكیبوون و خۆ بەكەمزانی و بەیەكگەیشتن و لێكحاڵیبوونە لەگەڵ ئەوانیتر، بەدڵنیایی ئەم ژیانەش بەم سیفەتە جوانانەوە لەو ژیانە باشترە كە مرۆڤ خۆی لە بازنەیەكی دەروونی داخراودا قەتیس بكات و بە ئەقڵیەتێكی بەردەوام ملهوڕی كردن ژیان بباتەسەر.


4- سیاسەتمەداریی تاكڕەو و توندڕەو بەم كارانەی تەواوی جیهان دەتۆقێنێ‌:


أ- جەنگ بەرپاكردن ئەوەش لەپێناو دەستخستنی سەروەت و سامان.


ب-بەرهەمهێنانی ئەو چەكانە كە ئاوەدانی وێران دەكەن.


ج- ژێردەستەخستن و بە كۆیلەكردنی گەلان لەڕێگای ساختەكاریی دەمامكدارەوە.


د-سەرلێشێوانی مەعریفی و هەڵتەكاندنی رەوشت لەڕێگای راگەیاندنی بەكرێگیراوەوە، كە دژ بە هەر پیرۆزییەك دەجەنگێ‌، ئەوەش بە مەبەستی بچوككردنەوەو روخاندنی شكۆی رای گشتی و دەستەمۆكردنی و پیسكردنی ناخی مرۆڤ..

ئەو سیاسەتمەدارە كە بە یەك ئاراستەی بیركردنەوەدا هەنگاو دەنێ‌، جگە لەم سێكوچكەی خۆسەپاندنە كە كردوویەتی بە دروشمی خۆی و كاری لەسەر دەكات ئیتر هێزو توانایەكی تری لا نیە، ئەویش بریتییە لە: (دووڕووبە یان هاوڕابە یان جیابەرەوە)...

ئێمەی موسڵمانیش ئەوانە دەبین كە ئەو رێسایەی تێكدەشكێنین... بەویستی خوای گەورە هەرگیز ملكەچی ئەم زەبرو زەنگەی نابین...

ئێمە بەندەی ئەو خوا بەدەستەڵات و بە توانایەین و هیچ كات نابینە كۆیلەی سیاسەتمەدارە خراپەكارەكان..

ئێمە جگە لەم چەند خاڵەی خوارەوە نەبێت ئیتر شتێكیترمان لەو سیاسەتمەدارە تاكڕەوە ناوێت، ئەوانیش بریتین لە:

1- دیوارەكانی كەنارگیریی و دابڕان بشكێنێ‌ و جێیانبێڵێ‌.

2-هەوایەكی ئازادانە هەڵمژێ‌ كە سادەترین پێناسەی بریتییە لە (رێزگرتن لە مافی فرەجۆری بیركردنەوەو تایبەتمەندییەكان).

(لِكُلّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلكن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ)

3- با بزانێ‌ كە ئێمە نەهاتووین لەسەر دەستەڵات و فەرمانڕەوایی كێبڕكێ‌ لەگەڵ كەسدا بكەین.

4- با بزانێ‌ لەپێناو كورسیشدا شەڕ ناكەین، چونكە كاتێ‌ هەندێ‌ لەسەری دادەنیشن ئیتر رەوشتی ئیفلیج و بیركردنەوەی بەرتەسك دەبێت و نەخۆشی تەنیایی دەروونی تێكدەشكێنێ‌...

بەڵام لە بەرانبەرەوە رێگا بە هیچ فەرمانڕەوایەك نادەین بچێتە سەر پشتی ئیسلام و ئیسلام بكاتە پردێك و بەسەریدا بپەڕێتەوە، یان لووتی خۆی لە ئاینێك بدات كە لە گەڵ هەموو فێڵ و تەڵكەكانی جیهانی سیاسەتدا هەر بەردەوامەو رێدەكات...

ئاینەكەمان بە زمانحاڵی خۆی دەڵێ‌:
من ئیسلامم، ئەوە منم كە بەبێ‌ نرخی دنیایی شكۆمەندیتان بۆ دەگێڕمەوە...

تەنها لەگەڵ مندا بەدرێژایی زەمانە ئاواز و چێژی رێز و كەرامەت دەدۆزنەوە...

ئایا ئەو كەسەی ئیسلام رەتدەكاتەوە وادەزانێ‌ ئیسلامی لاوازكردووە...نەخێر ئەوە ئەوە كە لە خەسارەتمەندییەكی تەواو دایە، منی ئیسلام خوا دەمپارێزێ‌...


پێغەمبەرمان موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) كاتێ‌ خواحافیزی لە ژیان كرد قورئانی دەخوێند، ئەو قورئانەی فێری هەر كەسێكی تریش دەكرد كە باوەڕی پێی هەبوو یان باوەڕی پێی نەبوو (لكم دینكم ولی دین –واتە ئاینی خۆتان بۆ خۆتان و منیش ئاینی خۆمم هەیە)...

خۆزگایە كەسی سیاسیش بیوتایە:

(سیاسەتی خۆم بۆ خۆم و ئێوەش ئاینی خۆتان بۆ خۆتان)...
دەبێت نەیەت قامچی دەستی بەرزبكاتەوە تا دەمی ئاینی پێدابخات یان ئاین بگۆڕێ‌ بۆ دەزگایەكی سەر بە دەستەڵاتەكەی.. ئێمە تا ماوین پڕ بە گەروومان هاوار دەكەین و دەڵێین:

ئێمە ئاینی خۆمانمان هەیە، سێركی سیاسیی و فێڵ و تەڵةكەكانیشی بۆ ئێوە...

وازبێنن با خەڵكی ئازاد بن لە ئاینەكانیاندا...
ئیسلامەكەی ئێمەش ئەو هەوایەیە كە ژیانمان بێ‌ ئەو تەندروست نابێت و ناژی، كەواتە وازمان لێبێنن با بۆ خۆمان بژین، ئێوەش ژیان و قەیرانەكانی خۆتان بۆ خۆتان...

پ. د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان
سەرۆكی رابیتەی خێرخوازی كورد

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif