رۆڵی هاککردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا‌

ليست هناك تعليقات




لەسەروبەندی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکادا، یەکێک لە بابەتانە گەرمەکان دەبێتە "هاککردن لە هەڵبژاردنەکاندا " ، ئامانجی هاککردنەکش بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە لە بەرژەوەندی لایەنێک، تەنانەت رکابەرەکان یەکتری پێ تۆماتباردەکەن، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2016دا ، دۆناڵد ترمپ بەوە تۆمەتبارکرا، لەلایەن ڕوسیاوە و بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیرمیرپۆتین دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کراوە لە بەرژەوەندی سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام ئەو ئەم تۆمەتانەی رەتکردەوە.

مایکرۆسۆفت هۆشداریدا
ڕۆژی 10 ئەیلوول 2020، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و تێیدا هۆشداریدا لە هێرشی هاککەرە ڕوسی، ئێرانی و چینییەکان بۆ سەر کەمپینی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ترەمپ و نەیارەکەی"جۆبایدن". بەگوێرە بەیاننامەکەی مایکرۆسۆفت هەرچی زیاتر لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبینەوە، هێرشی هاککەرەکان زیاتر دەبێت و هاککەراکانیش هەمان ئەوهاککەرانەن کە لەساڵی 2016 دا هێرشیان کردوە سەر هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا، ئەوکات ڕکابەریەکە لە نێوان دۆناڵد ترامپ و هیلاری کلینتۆندا بوو.

هەڵبژاردنەکانی 2016 ئەمریکا و دەنگۆی هاککردن لە هەڵبژاردنەکاندا
لە راپۆرتیكدا کە لەلایەن ئاژانسی زانیاری ناوەندی (CIA)، پۆلیسی فیدراڵی (FBI) و ئاژانسی ئەمنیەتی نیشتیمانی (NSA) ئامادەکرابوو ، تێیدا هاتوە دەستکاری دەنگەکان کراوە لە ناوەندی دەنگداندا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ و لەلایەن هاککەرە روسیەکانەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا پێشبینی ئەوەش کرابوو، روسیا لە داهاتوودا هەمان هەنگاو دەنێتەوە تا جێدەستی هەبێت لە هەڵبژاردنی وڵاتانی تری هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا.

لەوەڵامی ئەم ڕاپۆرتەدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕیگەیاند، ڕێز لە خزمەتەکانی ئەم دەزگایانەی وڵاتەکەی دەگرێت و وڵاتانی وەک روسیاشی بەوە تۆمەتبارکرد "هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا"، بەڵام ئەم هەنگاوانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەبووە.
ترەمپ ئەوەشی گوت "ناوەندی حیزبی کۆماریەکانیش هێرشیکراوەتەسەر، بەڵام چونکە بەرگریەکی بەهێزیان هەبووە، هێرشە ئەلیکترۆنیەکان نەیانتوانیوە دزەبکەنە ناوی"

هاککەرەکان لە مانگی تەموزی 2015 و مانگی حوزەیرانی 2016 دەستیان گەشتۆتە سێرڤەرەکانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتەکان. لایەنگرانی دیموکراتەکان لەوباوەرەدان بڵاوبونەوەی ئیمەیڵە نهێنیەکانی حیزبەکەیان هۆکاری لاوازبوونی پێگەی هیلاری کلینتۆنی کاندیدی حیزبی دیموکراتەکان بووە.

روسیا هەرجۆرە پەیوەندیەکی بەم هاککردنەوە بەدرۆخستەوە و جولیان ئاسانجی، دامەزرێنەی ویکیلیکسیش گوتی "روسیا سەرچاوەی ئەم هێرشانەی سەر حیزبی دیموکرات نەبووە".

دەزگاکانی دەنگدان بە ئاسانی هاک دەکرێن لەم هەڵبژاردنانەدا
هاککەرە کڵاوسپیەکان* ژمارەیەک لە دەزگای دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان لە سایتی eBay کڕیوە و خستویانەتە ژێر تاقیکردنەوەوە. پێگەی واشتنتۆن پۆست ڕایگەیاندوە، توانیویانە بە ئاسانی دەستبگرن بەسەر دانە دانەی ئەو دەزگایانەدا. ئەمەش لە کۆنفرانسێکی هاوینی ئەمساڵدا ئاشکرا کرا.

ژمارەیەک کەموکورتی ئەمنیەتی وەک وشەی نهێنی تێپەری لاواز و بەرنامەنوسینێکی خراپیان بۆکرابوو، ئەمەش کارئاسانیە بۆ هاکەرەکان تا دەستی بەسەردابگرن، ئەم گروپە دەڵێن کە دەستگاکان دەتوانرێت لەلایەن هەرکەسێکەوە کۆنترۆڵ بکرێت و هاک بکرێن، ئەگەر بەهەڵ بەکاری بهێنن، ئەوا هاککەرەکان دەوتوانن لە شوێنی دورەوەش بچنە ناو زانیاریەکانی دەستگاکەوە.
سیناتۆر میچ مەککانڵ، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران ئەمریکایە گوتی"250 ملیۆن دۆلار لە بوجەی فیدراڵی دراوە بە بەرپرسانی سەرەکی ویلایەکان بۆچارەسەرکردنی کێشە ئەمنیەکان، بەڵام ئەم بڕەیە کەمە و 600 ملیۆن دۆلار پێشنیار کرابوو بۆی لەلایەن دیموکراتەکانەوە"

*هاککەرە کڵاوسپیەکان: بە ئینگلیسی پێێان دەوترێت White Hat Hacker ، ئەو دەستە هاککەرانەن کە کاری بەسود ئەنجامدەدەن ،دەچنە ناو زانیاریەکانەوە بەڵام بۆ مەبەستی خراپ نا. هۆکاری ئەمکارانەشیان بۆ لێکۆڵینەوەیە لەئەمنیەتی سیستمەکان، ئەوەی لە کۆمەڵگەی ئەمنیەتی کۆمپیوتەریدا پێی دەگوترێت چونەناوەوە بەمەستی تاقیکردنەوەی ئەو سیستمە و نیشاندانی خاڵە لاوازەکانی تۆرە کۆمپیوتەرییەکانە.

ئەوهاککەرانەی پارێزگاری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکەن
بیترس ئاتوباتلی، ئەندامی گروپێکی 200 کەسیە لە هاککەران و پسپۆرانی ئەمنیەتی خۆبەخش، پێیان دەوترێت "شەپۆلی ئەلیکترۆنی هەڵبژرادنەکان"، هیوادارە بتوانێت لە ڕیگەی تێگەشتن لە چۆنێتی کارکردنی دەزگای دەنگدانەوە، خاڵە لاوازەکانی ئەو دەزگایە دیاری بکات و دەڵێت " توانیومە لە Authentication system دەزگاکە تێپەڕم، بەڵام هێشتا سەرقاڵم و لەهەوڵداندام ئەوخاڵە لاوازانەی تری دەزگاکە بدۆزمەوە کە تائێستا نەدۆزراونەتەوە"

بەگوێرەی گوتەی ئەم گروپە کێشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بریتیە لە دابەشبونی ناوچەکانی هەڵبژاردن، نزیکەی 8000 ناوچەی هەڵبژاردن هەیە، شێوە و رێکخستنی دەنگدان تێیاندا جیاوازە، ئەمەش یارمەتیدەری هاککەرەکانە بۆ دەست بەسەراگرتنی دەزگاکان لە ڕێگەی هەڵەی مرۆییەوە.
لە کابینەکانی دەنگداندا، شیوازی دەنگدان جیاوازی دەنگدان پەیڕەو دەکرێت، لە دەزگاکانەوە کە راستەوخۆ بەشیوەی ئەلیکترۆنی دەنگەدەت دەدەیت تا بەکارهێنانی کارتی دەنگدان و شیوە دەنگدانی باوی کاغەزی.
چەند زیاتر دەزگای ئەلیکترۆنی بەکاربهێنرێت بۆ دەنگدان، زیاتر دوچاری هێرشی ئەلیترۆنی دەبینەوە.
بیترس و گروپەکەی دەزانن کە کات خەریکە تەواو دەبێت. ئیتر کاتی ئەپدەیتکردنەوەی دەزگاکانی دەنگدان بەسەرچووە، بەڵام ئەوان بەردەوام یارمەتی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دەکەن تا زیاتر ئاشنا بن لەگەڵ دەزگاکانی دەنگدان وئەو کێشانە کە رەنگە ڕوبدات تێیاندا.
رێنمایکردنی ئەم گروپە لە ئەستۆی دامەزراوەی سیاسەتی ئەلیکترۆنی زانکۆی شیکاگۆیە، ئەم دەمەزراوەیە سەرقاڵی ئەوەیە تا 3ی تشرینی دووەم "پەیوەندی لەنێوان بەرپرسانی بەڕێوبردنی هەڵبژاردنەکان و تۆڕیک لە خۆبەخشەکان دروست بکات، تا بتوانن لە بواری ئەمنیەتی ئەلیکترۆنی، راستەوخۆ لە پەیوەندیدا بن"
بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناش لە ئێستادا، کارەکانی قورستر و ئالۆزترکردووە، ئەویش بەهۆی خۆدورگرتنی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان و پەیرەویکردنی ڕینماییە تەندروستییەکانی دژی پەتاکە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif