پەكەكە: ئێمە دارستان ناسوتێنین

ليست هناك تعليقات



پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە راگەیێنراوێکدا رەتیدەکاتەوە دارستانەکانی هاتای سووتاندبێت و دەڵێت بۆ بەرگری پێویستیان بە دارستان هەیە. 

راگەیێنراوەکە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و تاڵانکردنی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دەستی بە تێکۆشان کردووە و دەبێ هەموو کەسێک ئەوە بزانێ کە لەسەر رێبازی سەرۆک ئاپۆ درێژە بە خەباتی دیموکراسی، ژینگەیی و ئازادی ژن دەدات".

لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، پەکەکە لە ناوچەکانی وەک هاتای و ئیسکەندەرون بەمەبەستی بەرگری پێویستی بە دارستان هەیە، بۆیە دارستان ناسووتێنێت.

رۆژی هەینیی رابردوو ئاگر لە دارستانەکنای شارۆچکەی بەلەنی سەر بە پارێزگای هاتای کەوتەوە، بەهۆی خێرایی با ئاگرەکە شارۆچکەکانی ئارسوز و ئیسکەندەرونی گرتەوە و پەڕیوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون. بەو هۆیەوە چەندین شوێن چۆڵکران. دوای 33 کاژێر ئینجا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا. 

پارێزگای هاتای رایگەیاند گومانیان هەیە ئاگرەکە بە ئەنقەست کرابێتەوە و 4 کەس بەگومانی تێوەگلانیان لە کردنەوەی ئاگرەکە دەستبەسەرکران. 

لە چەند رۆژی رابردوودا کاربەدەستانی تورکیا رایانگەیاند کە پەکەکە ئاگرەکەی کردووەتەوە و باسیان لە هەبوونی شایەتحاڵ و ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەکرد، بەڵام پەکەکە قسەی کاربەدەستانی تورکیا رەتدەکاتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif