سزای بازرگانیی چەک لەگەڵ ئێران کۆتاییهات

ليست هناك تعليقات



ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی ئۆکتۆبەر سزای بازرگانیی چەک لەگەڵ ئێران کە لەلایەن بەسەریدا سەپێندرابوو، کۆتاییهات. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانێش دەڵێت، هەموو کۆت و بەندەکان لەسەر ئێران هەڵگیراون بۆ ئەوەی بتوانێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک بکات.

ماوەی 13 ساڵە ئەو سزایە بەپێی بڕیاری ژمارە 2231 لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکانەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە. دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیش لەگەڵ گرووپی 5+1، بڕیاردرا لە 18ی ئۆکتۆبەری 2020 سزاکە هەڵبگیرێت.

لەماوەی رابردوودا ئەمریکا بەچڕی هەوڵیدەدا ماوەی سزاکە درێژبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کرد رێگە نەدەن ماوەی بڕیارەکە بەسەربچێت، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەو پێشنیازەی ئەمریکا رازی نەبوون.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، قەدەخە لەسەر گواستنەوەی چەک هەڵگیرا، سزاکانی سەر هەموو چالاکییەکان و خزمەتگوزراییە داراییەکان لە ئێرانەوە یان بۆ ناو ئێران بەپێی ئەم بڕیارە هەڵگیراون.

کۆتاییهاتنی سزای بازرگانیی چەک لەگەڵ ئێران، واتە لەمەودوا ئێران دەتوانێت چەند جۆرێکی چەکی و کەلوپەلی سەربازی وەک تانک، زرێپۆش، فڕۆکەی جەنگی و شەڕکەر و هەروەها چەکی قورسی دیکە بکڕێت و بیفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەو بارەیەوە دەڵێت لەمڕۆوە ئێران دەتوانێت هەر چەکێک کە پێویستی پێی بێت بەبێ هیچ سنووردارکردنێک، بیکڕێت، هەروەها بەپێی سیاسەتەکانی خۆشی دەتوانێت هەر چەکێک بفرۆشێت. بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بە تایبەت لەسەر بانکەکانی ئێران لەوانەیە ئێران نەتوانێت بە ئاسانی مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی چەکەوە بکات.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif