حەوت پرسیار

ليست هناك تعليقات


ڕەزوان یاڵانپێی

بڕیاری نەدانی پێنج موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە موچەخۆران و دیارنەمانی ئەو موچانە دنیایەک پرسیارگەل بەداوی خۆیدا دەهێنێ و حکومەتیش هەر وەک جاران ئیفلیج و پەکەوتەو نەخۆشە و دۆش داماوە و بێ وەڵام دەمێنێتەوە.

پرسیاری هەرتاکێکی ئەم گەلەیە و ڕۆژانە دەیانوروژێنێت ئاخۆ ئەم پێنج موچەیە:

١/ ئایا ئەم موچانە پاشەکەوت کراون، یاخود دزراون، یاخود هەر نادرێن؟

٢/ بڕیاری بە پاشەکەوتیان هەماهەنگی بوە لە گەڵ عێراقی عەرەبیدا؟

٣/ یاخود حکومەت بە عەنتەری بڕیاری دەرکردوە ئەو موچانە نەدرێن؟

٤/ ئەی داهاتی ناوخۆی ئەو چەند مانگەیە لە کام صندوقدایه؟

٥/ ئەو موچانە کەی و چۆن دەدرێنەوە بە فەرمانبەران؟

٦/ وەڵامی حکومەت بۆ موچەخۆر چیە لە نەدانی ئەو موچانە؟

٧/ تەنها ئەو پێنج موچەیە نادرێن یاخود موچەی چەند مانگێکی دیکە نادرێن و دەدزرێن؟

ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر دەبێت سەرۆکی حکومەت و جێگر و وەزیرەکەی دارایی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە بە خەڵک و فەرمانبەر، هەرچەندە هەر وەڵامێک بدەنەوە خەرمانی درۆیان قەبەتر و گەورەتر دەبێت، چونکە ڕاست بە سەر زاریاندا نەهاتوە.

پێویستە لەسەر تەواوی موچەخۆران لە خۆیان بپرسن ئەرێ حکومەت بۆ مافیان دەخوات و ڕۆژ بە ڕۆژ کاربەدەستان خۆیان سەروەتمەند دەبن و خەڵک و فەرمانبەریش هەژار و قەرزار، کەی خەڵک بە ئاگا دێتەوە کە حکومەت وەڵامی پرسیارەکانیان بە دروستی دەداتەوە!!









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق