ڕفاندن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەردەوامە‌

ليست هناك تعليقات


سەرەڕای باشبوونی پەیوەندی وهەماهەنگی لە نیوان هێزە ئەمنیەکانی عیراق، کورد و هاوپەیمانان، هێشتا پاشماوەکانی داعش هەرەشەن لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە. 
هاوکاری باشتر لە نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری ئارامی بووە لە نێوان هەندێل ناوچەی جێناکۆکی نێوانیان لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەڵام هێشتا کاری زیاتر ماوە بکرێت.

رفاندن بۆ پارە

بە ئاماژە بە ناوچە جێناکۆکەکان لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە، بەرپرسێکی ئەمنی کە نەیتوانی ناوی خۆی بڵێت و گوتی ڕێگە پێنەدراوە قسە بۆ ڕاگەیاندنەکان بکات، لە 16 ئەیلوول بە ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاندووە "لەوێدا پێشمەرگە"یەکێتی" بونیان هەیە، "پاشان کەمێک دورتر" ئەو شوێنانەی گومانی لێدەکرێت داعشی تێدا بێت هەیە و وە لێرە دو کەسی کورد لەلایەن داعشەوە ڕفێنران. پاش پێدانی چل هەزار دۆلار پێیان لە لایەن خێزانەکانیانەوە، ئازادکران"

ئەم بەرپرسە ئەمنیە کە لەناوچە جێناکۆکەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات گوتیشی"رفاندنەکان، بەتایبەت لەم ناوچانەدا، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی گروپە تیرۆریستیەکانی عێراقە"

گوتیشی"ئەگەر دانیشتوانی ئەوێ سەر بە ئاسایش، پێشمەرگە یان سوپای عێراق نەبن، باجیان لێ داوادەکرێت و ئەگەر بەشێکیش بن لە هێزە ئەمنیەکان ئەوا دەیانکوژن" 
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی " کاتێک کە پێشمەرگە کەرکوکی جێهێشت، داعش زۆربەی ناوچەکەی کەوتەوە دەست"، 

ناوچەکە وەک قوربانی هێزەکان
سوپای عێراق هەنگاو بە هەنگاو زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە دەست" سوپای عێراق پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە تشرینی یەکەم 2017 بۆ سەربەخۆی کوردستان، هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ناچار بە پاشەکشەکرد بە جێهێشتنی کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت-لە کاتێکدا دەوڵەتی ناوەندی بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە.

ئەم بەرپرسە ئەمنیە ئەوەشی گووت: کێشیەک کە هۆکاری گرژی توند بوو لە نێوان هێزەئەمنیەکاندا، یەکەکانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران بوون، بەتایبەت لە ناوچەی باشوری گەرمیان لە باشوری ڕۆژهەكاتی هەرێمی کوردستان بە درێژای سنوری ئێران "ئەوان لە ئێران فەرمان وەردەگرن، ئێستا سەرنجیان لەسەر سوپای عێراقە"،
ئەو بە ئاماژەکردن بە حەشدی شەعبی گوتی " پەیوەندی ڕۆژانەی ئێمە لە جیاتی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراقە، هەتا لە بازگەکانی تر کۆنتڕۆڵ-بازگە- یان نییە، لەزۆربەی ناوچەکان کلیلەکانیان داوەتەوە دەست هێزی پولیس و پۆلیسی فیدراڵ " .



ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی" ئێمە لەگەڵ حەشدی شەعبی کە لەهەمان جێگە چالاکیمان، پەیوەندی رەسمی لە نێوانمان دا نەبوو، تەنها پەیوەندی کەسی هەبووە، حەشدی شەعبی بە نزیکەی لە هەموو بازگەکان"ناوچە کێشەلەسەرەکان"دا هەبوون "ئەویش لە وێدا کاری کردوە".

ئێمە هیچ چارەیەکمان نەبوو جگە لەوەی کە ئەو پەیوەندیە کەسیانەمان هەبێت لەگەڵیان. سوپا و پۆلیس لەوکاتەدا لە بازگەکاندا بوون، بەڵام ئەوانەی خاوەن بڕیار بوون، حەشدی شەعبی بوون، هیچ بارهەڵگر و هیچ کەسێک بە بێ ڕیگەپێدانی ئەوان نەیدەتوانی تێپەڕێت"

ئەم سەرچاوەیە گوتیشی"بەڵام کە کازمی هاتەسەر حوکم، هەموو شتێک گۆڕا، ئێستا هەوڵگری، پۆلیس و سوپا لە ئەرکدان و ئێستا ئێمەش دانیشتنی"رەسمی" مان هەیە لەگەڵ سوپای عێراق و ئەوانیش پێشوازی لە دانیشتنانە دەکەن. پێشتر بەم جۆرە نەبوو، چونکە حەشدی شەعبی قەت گوێی نەدەدا بە حکومەتی عیراق و ئەوان هەر شتێک لە بەرژەوەندی حکومەتی ئێرندا بوایە دەیانکرد"

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی؛ بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان 

کۆڵۆنێڵ وین مارۆتۆ ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبارەی چۆنیەتی هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ باشترکردنی پەیوەندی نێوان بەغداد و هەولێر بە ئەلمانیتۆری وت کە دانیشتنی پلەباڵاکان هەبووە و"وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی لە هەوڵی دروستکردنی ناوەندی هاوکاریی هاوبەشن لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک و نەینەوا، ئەم ناوەندانە دەبنە هۆکاری باش بوونی هەماهەنگی و هاورکاری نێوان یەکە تایبەتیەکانی کوردستان و یەکەتایبەتیەکانی عێراقدا-هاوپەیمانان لەگەڵ یەکە تایبەتیەکانی کوردستان و عێراقدا ، هاوکاری و ڕاوێژکاری دەکەن و وەک چاودێر لەم کۆبونەوانەدا بەژدارن-"

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش، هێشتا لەسەر داوای عێراق درێژە دەدات بە هێرشە ئاسمانیەکانی. 
مارتۆ گوتیشی"لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان لە 23 ئەیلوول بۆسەر حەشارگەکانی داعش لە دۆڵی شەعی، ئەشکەوتێک ،سێ حەشارگە و چوار گەنجینەی چەک و تەقەمەنی وێران بوون، کوشتنی هیچ سەربازێکی داعش لەم هێرشەدا دوپات نەکراوەتەوە"

ئەو ئەوەشی بیرهێنایەوە کە لە مانگی ئەیلوولدا پێنج هێرشی ئاسمانیان لە خاکی عێراقدا ئەنجامداوە. دۆڵی شەعی دەکەوێتە بەشی باشوری پارێزگای کەرکووک و بەشی پشتەوەی کێوی حەمرینە ، کەلە ڕۆژئاواوە پارێزگاکانی کەرکووک و سەلاحەدین دابەش دەکات و تا سنوری ئێران لە پارێزگای دیالە درێژدەبێتەوە.

حەمرین سنوری سور
ئەم هێڵی دابەشبونە بۆ کوردەکان وەک هێلی سنوری بۆ دەوڵەتێکی کوردی دادەنرێت.
حەمرین بەهۆی سەختی شوینەکەی و حەسارگەی جیاواز تێیدا، دەیان ساڵ لانکەی شاراوەی گروپە کوردیە شۆڕشگێرەکان بووە و لە ئێستاشدا لانکەی تێرۆریستانە. 
پشتگیری خەڵکی ناوچەکە کلیلی ئەمنیەتە.

نەوشیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان بە ئەلمۆنیتەری وت "ئەگەر بەرژەوەندی خەڵک لەناوچە کێشە لەسەرکان لە بەرچاو نەگرین، خەڵکیش هاوکاری ئاسایش ناکات و بەمجۆرەش ئێمە ناتوانین کاری خۆمان بە باشی بەڕیوەببەین"

ئەو لە بارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا هەندێك لە هۆزەکان هاوکاریی داعش دەکەن، گوتی" ئاسایش جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ هۆزێکدا. هەرکەسێک لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدابێت بەیەکسانی سەیریان دەکەین.کاری ئێمەیە کە پارێزگاریان لێبکەین و بە ڕیزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین"

ئەو ئەوەشی بیرهێنایەوە کە"لەبارەی هۆزی کاروی، ئەوان خەڵکی رەسەنی ئەم ناوجەیە نین و لە پرۆسەی بەعەرەبکردندا هێنراونەتە ئەم ناوچەیەوە، ئێمە ئەزانین زۆرتین خەڵکی ئەم هۆزە لایەنگری داعش و زۆربەی ئەوان دژی کوردەکان و پێشمەرگەن.ئەوان لە هەوڵدان کوردەکان دوربخرێنەوە" ، هۆزی کاروی زۆربەیان بە هۆکاری پشتگیری بۆ داعش پەرتەوازەبوون.

نەوشیروان ئەحمەد ، گوتیشی"ئەوان هۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەی پێشمەرگەن لە جەلەولا، بەڵام ئێمە ناڵێێن هەموو کەسەکانی ئەم هۆزە کەسی خراپن. دەبێت لە نێوان کەسی باش و خراپدا جیاوازی بکەین، هەردوجۆرەکەش لەم هۆزەدا هەیە"

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە ئەندامی کوردی داعشیشمان هەیە، بەڵام "ژمارەیان زۆر کەمە لەچاو عەرەبە سونییەکان"، گوتیشی زۆرترینی کوردەکان"ئەندامی پێشوی ئەنسارلئیسلام- گروپێکی پێشوی تیرۆریستی کوردی بوون"

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی"بەڵام داعش ئەندامانی کوری خۆی لە دەرەوەی گەرمیان بە ناونیشانی بەشێک لە چالاکیەکانی هێناوەتە ئێرە، چونکە ئەوان شارەزای زمانەکەن و ئەتوانن وەک"ڕێنمایکەر" بۆ ئەوان کاربکەن"

ئەو لەبارەی کاتی شەڕکردن لەگەڵ داعش لە سنوری جەلەولا لەساڵێ 2014، گوتی"ئەو گیانبەختکردنە، ئێمە بۆ خەڵكی خۆمانمان ئەنجامدا.ئەوەش هەستێکی زۆر مەترسیدارە هەست بکەیت ، ئەوەی کردوتە بۆ هیچ بووە."

بە ئاماژەدانیش بە هێزەکانی حکومەتی ناوەندی کە لە ساڵی 2017 کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان گرتەدەست، گوتی"ئەو هێزانەی کە تائێستاش لە جەلەولان زوڵم لە خەڵكی ئێمە دەکەن، بەڵام ئێمەدەبێت بزانین هەندێکجار بارودۆخی سیاسی دەگۆڕیت و دەبێت قبوڵمان بێت ئێستا جەلەولا لەژێڕدەستی هێزی تردایە"





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق