به‌شێكی زۆری پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد ره‌خنه‌یان له سه‌رۆك تره‌مپ گرت به‌وه‌ی له‌ناكاو نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه‌و به ناو هه‌وادارانیدا به ئۆتۆمبێله گولـلە نه‌بڕه‌كه‌یه‌وه پیاسه‌ی كردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، تره‌مپ له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه له‌نیسیسدا له میریلاند له به‌شی داوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله تایبه‌تییه‌كه‌یدا دانیشتووه به ماسكێك و جلوبه‌رگی ئاساییه‌وه سڵاو بۆ هه‌وادارانی ده‌كات، له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه تا سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین ته‌واوی پاسه‌وانی خزمه‌تگوزاری نهێنی خستووەته مه‌ترسییه‌وه.
تره‌مپ له ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی نوێ-دا ده‌ڵێت: "پێموایه ئێمه سوپرایزێكمان دروستكرد بۆ ئه‌و هاووڵاتییه شكۆمه‌ندانه‌ی كه له ده‌ره‌وه به ئاڵاكانیانه‌وه وه‌ستابوون كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌مه‌ریكا".
جێهێشتنی نه‌خۆشخانه‌یه له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی د. شۆن كۆنلی پزیشكی تایبه‌تی تره‌مپ هات كە ئەوەی خستەڕوو، هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌رۆك نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌م لێدوانه، تره‌مپ، نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.
د. شۆن كۆنلی پزیشكی تایبه‌تی تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد چی‌یان بۆ كردووه له رۆژی دووه‌م و سێیه‌می نه‌خۆشییه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرانه‌كرد كه ئایا وه‌ك رۆژی هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م) دە‌خرێته‌وه ژێر ئۆكسجین بۆ چه‌ند كاتژمێرێك یان نا یان هیچ زیانێك به سییه‌كانی گه‌یشتووه یان نا.
كونلی بۆ سی ئێن ئێن گوتی: هه‌وڵیانداوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رۆك كه‌مكه‌نه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا".
وتیشی: "به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی گه‌شبینی تیمی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكه‌وه، ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین و پێویست ناكات زانیاری بدرێت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق