قەرز لە پەرلەمانی عێراق پەسەند ناکرێ

ليست هناك تعليقات


 
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی داواکاری حکومەت بۆ وەرگرتنی 41 ترلیۆن دینار قەرز تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رایگەیاند، تەنیا دەتوانن رەزامەندی لەسەر 20 ترلیۆن دینار بدەن ئەوەش بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گەرەنتی بێت.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دەڵێت، دوای وردبینیان لە پڕۆژە یاسای کورتهێنانی دارایی کە پاشکۆیەکی تایبەتکراوە بە خەرجییە هەنووکەییەکان و 38 بڕگە لە خۆدەگرێت، تێبینیان کردووە بەشێک لە بڕگەکان دەتوانرێت بۆ پڕۆژە بودجەی 2021 دوابخرێت، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی قەرزە کە داوای 41 ترلیۆن دیناریان کردبوو، و جەختیشی کردەوە، ئەو بڕە زۆرەی داواکراوە ئەستەمە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.

د. ئەحمەد سەفار دەشڵێت، لە کۆی 38 بڕگە حەوت بڕگەیان گرنگن لەو چوار مانگانە خەرج بکرێن، ئەوانیش، مووچەی فەرمانبەران، مووچەی خانەنشینی، قەرز و سوودەکانی سەر قەرز، پسوولەی خۆراک، دەرمان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتین.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، 150 هەزار فەرمانبەر زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن، بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif